بەپێی هەواڵی کوردپرێس، عه‌للاوى، رايگه‌ياند پێويسته لايه‌نه كوردييه‌كان له ناو خۆيان‌دا له‌سه‌ر كانديدێک رێک بكه‌ون. ئه‌وه بۆ ئێمه‌ش باشتره و بۆ خۆشيان باشه.
دواى كۆبوونه‌وه‌يان له‌گه‌ڵ كانديدى پارتى ديموكراتى كوردستان فوئاد حوسێن و شاندى ياوه‌رى، سه‌رۆكى هاوپه‌يمانى نيشتمانى گوتيشى: پێويسته دۆخى كورد باش بێت و سوورين له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى كوردستان ئارام بێت و له سه‌ر ئه‌وه زۆر رژدين كه ده‌بێت ئه‌و پرسه به رێككه‌وتنى لايه‌نه كوردستانييه‌كان يه‌كلا ببێته‌وه و پشت به خودا ئه‌وان خۆيان له‌سه‌ر كانديدێک رێک بكه‌ون و ئێمه بێينه به‌رده‌م يه‌ک كه‌س و ئه‌مه باشتره بۆ هه‌مووان، چ بۆ كورد، چ بۆ عێراق و داهاتووى پرۆسه‌ى سياسى له عێراقدا، چوونكه مه‌ترسى زۆر له‌به‌رده‌م پرۆسه‌ى سياسييدايه. بۆيه ئێمه ئومێدمان وايه برايانى كورد هه‌موويان له‌سه‌ر كه‌سێک رێک بكه‌ون.
هه‌روه‌ها گوتيشى: ئومێده‌وارين ئه‌و هه‌ڵبژاردنه‌ى له كوردستان ده‌كرێت، هه‌ڵبژاردنێكى ئه‌رێنى و پاک بێت و بتوانێت كێشه‌كانى كوردستان چاره‌سه‌ر بكات.
عەلاوی دووپاتيشي كرده‌وه، ئه‌وان زۆر به ته‌نگ ئه‌وه‌وه‌ن كورد بارودۆخى باش بێت، هه‌ر وه‌ک ئه‌وه‌ى به ته‌نگ ئه‌وه‌وه‌ن عێراق بارودۆخى باشتر بێت.
روونيشي كرده‌وه، له‌م بارودۆخه‌ى كه هه‌يه پێويسته جۆرێک رێككه‌وتن هه‌بێت. له‌و باره‌يه‌وه دوێنێ له‌گه‌ڵ بارزانى قسه‌م كرد، ئه‌و بڕواى وابوو، كه پێويسته په‌رله‌مانتارانى كورد ئه‌و پرسه يه‌كلا بكه‌نه‌وه.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment