بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سەرۆکى جووڵانەوەى نەوەى نوێ رایگەیاند لە ٣٠ی ئەم مانگەدا خەڵک دیاریي دەکات کە کێ بۆ حکومڕانی چوار ساڵی داهاتوو هەڵدەبژێرێت و بە بەڵێنی دادگایی کردنی بنەماڵەی تاڵەبانی و بارزانی، شاسوار عەبدولواحید کۆتایی بەھەڵمەتی ھەڵبژاردنی جووڵانەوەی نەوەی نوێ ھێنا.
ناوبراو جەختی کردەوە کە ئامادەن بەمەردانە بمرن وەک لەوەی حوکمی ئەم دەسەڵاتدارانە قبووڵ بکەن.
شاسوار عەبدولواحید بەڵێني دا لە ماوەى شەش مانگدا مووچەى فەرمانبەران وەک خۆی لێبکەنەوە و وتی چاک دەزانین پارەى ئەم وڵاتە لە کوێیە و دەبێت دوا دیناری بۆ خەڵک بگەڕێندرێتەوە".
ناوبراو روونیشی کردەوە کە دەسەڵات هەمیشە ویستوویەتی هێزی پێشمەرگە بۆ مەرامی تایبەتی خۆی بە کار بهێنێت و ڕایگەیاند: پێویستە ئەم هێزانە بۆ هەموو جیهانی بسەلمێنن کە بێزارن لە دەسەڵاتداران و دەبێت ژیانی خۆیانیان لە بیربێت کە لە سایەی ئەمانە چی لێهاتووە".
سەرچاوە: ئین ئاڕتی
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment