وه‌زاره‌تی داراییی عیراق: هیچ داهاتێكی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستانمان پێناگات

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- وه‌زاره‌تى داراییى عیراق ئاشكرای كرد: له ‌ئێستادا بڕى هه‌نارده‌ى نه‌وتى خاو مانگانه‌ 100 ملیۆن به‌رمیله‌ و نرخى 64 دۆلاریش بۆ به‌رمیلێک دانراوه‌، هه‌روه‌ها هیچ بڕه‌ نه‌وتێكیان له‌ هه‌رێمى كوردستانه‌وه‌ به‌ده‌ست ناگات به‌ڵام به‌رزبوونه‌وه‌ى نرخى نه‌وت هاوكاری حكوومه‌تى عێراقی كردوووه‌ كه‌ قه‌زر نه‌كات

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ماهر حامد جوهان بریكاری وه‌زاره‌تى دارایى له ‌به‌یاننامه‌یێكدا ڕوونی كردۆته‌وه‌ که‌ شایسته‌دارایییه‌كانى كۆمپانیاكانى نه‌وت به‌ نه‌وتی به‌رهه‌مهاتوو ده‌درێت پێیان به‌ڵام هێشتا كورتهێنان له‌ پرۆژه‌ی بودجه‌ى 2019ى عیراقدا، 19 ترلیۆن دیناره‌، ئه‌وه‌ش به‌هۆى زیادبوونى خه‌رجى و كه‌مبوونه‌وه‌ى داهاتى باجه‌ به ‌بڕى 300 ملیار دینار.

ناوبراو ئاماژه‌ى به‌وه‌ش كردوووه‌ ترلیۆنێک دینار خه‌رج كراوه‌ بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌و %3.8ى مووچه‌یه‌ی فه‌رمانبه‌ران لاببرێت كه‌ له‌ چه‌ند ساڵى ڕابردوودا لێیان ده‌بڕدرا، هه‌روه‌ها خه‌رجیه‌ ئه‌منییه‌كانیش كه‌ 1.4 ترلیۆن دیناره‌، كه‌م نه‌كراوه‌ته‌وه سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى پشكى پارێزگاكان له ‌به‌شى خۆیان له‌ داهاتى خاڵه‌ سنوورییه‌كان زیاتر له‌ ترلیۆنێک دینار زیاد كراوه‌.

سه‌رچاوه‌: میدیاکانی هه‌رێمی کوردستان

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 38320

Your Comment

You are replying to: .
captcha