یه‌کێتی و ده‌وڵه‌تی یاسا کۆ بوونه‌وه‌

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- وه‌فدی یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستان به‌ سه‌رۆکایه‌تیی دوکتۆر به‌رهه‌م ساڵح له‌گه‌ڵ نووری مالیکی سه‌رکرده‌ی ده‌وڵه‌تی یاسا کۆ بوونه‌وه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئێواره‌ی ڕۆژی 26ی ئه‌یلوولی 2018 له‌ درێژه‌ی دیدار و كۆبوونه‌وه‌كانی وه‌فدی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان سه‌ردانی دكتۆر نووری مالیكیان كرد و هه‌ردوولا كۆک بوون له‌سه‌رخێرا دیاری كردنی سه‌رۆک كۆماری عێراق.

له‌و دیداره‌دا پێشهاته‌ سیاسییه‌كانی عێراق و گفتوگۆی نێوان لایه‌نه‌كان بۆ پێكهێنانی حكوومه‌تی نوێی عێراق تاوتوێ كرا، پاشان هه‌ردوولا كۆک بوون له‌سه‌رخێرا دیاری كردنی سه‌رۆک كۆماری عێراق بۆ ئه‌وه‌ی پڕۆسه‌ی سیاسی هه‌نگاوێكی باشتر بچێته‌ پێشه‌وه‌.

سه‌رچاوه‌: PUK media

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 38318

Your Comment

You are replying to: .
captcha