کۆمیسیۆن: هه‌موو ئاماده‌کارییه‌کان بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی کوردستان کۆتایییان هاتوووه‌

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- کۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی ھه‌ڵبژاردن و ڕاپرسیی ھه‌رێمی کوردستان ئاشکرای کرد که‌ ڕۆژی ھه‌ینی (٢٨ی ئه‌یلوولی ٢٠١٨) ده‌نگدانی تایبه‌ت بۆ ھه‌ڵبژاردنی پێنجه‌م خولی په‌رله‌مانی کوردستان ده‌ست پێده‌کات و ١٧٠ ھه‌زار که‌سیش مافی ده‌نگدانی تایبه‌تیان ده‌بێت.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ھه‌ندرێن محه‌مه‌د سه‌رۆکی کۆمیسیۆنی ھه‌ڵبژاردن و ڕاپرسیی هه‌رێم له‌ کۆنفرانسێکی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕوونی کرده‌وه‌ که‌ ھه‌موو ئاماده‌کارییه‌کانیان بۆ ڕۆژانی ھه‌ڵبژاردنی تایبه‌ت و گشتیی په‌رله‌مانی کوردستان ته‌واو کردوووه‌ و هەزار و 260 بازنەی دەنگدان لە هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی کوردستان بۆ وەرگرتنی دەنگی دەنگدەران ئامادەکارییان بۆ کراوە.

ناوبراو ئاشکرای کرد که‌ سێ ملیۆن و ٨٥ ھه‌زار که‌س مافی ده‌نگدانیان له‌ ھه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی کوردستاندا ھه‌یه‌ و له‌و رێژه‌یه‌ش ١٧٠ ھه‌زاریان مافی ده‌نگدانی تایبه‌تیان ھه‌یه‌ که‌ زۆرتر فه‌رمانبه‌رانی وه‌زه‌راتی ناوخۆ و ھێزه‌ ئه‌منییه‌کان ده‌گرێته‌وه‌.

ھه‌ر له‌و کۆنگره‌ رۆژنامه‌وانییه‌دا ئه‌وه‌ ئاشکرا کرا که‌ تا ئێستا ٢٢ ڕێکخراوی نێوده‌وڵه‌تی ناوی خۆیان بۆ چاودێری کردن له‌سه‌ر ھه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی کوردستان تۆمار کردوووه‌.

له‌ وه‌ڵامی پرسیارێکیدا له‌باره‌ی درێژکردنه‌وه‌ی کاتی ده‌نگدان، ھه‌ندرێن محه‌مه‌د له‌باره‌ی درێژ کردنه‌وه‌ی کاتی ده‌نگدان ئاماژه‌ی به‌وه‌ کرد که‌ به ‌ھیچ شێوه‌یێک درێژ ناکرێته‌وه‌.

سه‌رچاوه‌: میدیاکانی هه‌رێمی کوردستان

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 38317

Your Comment

You are replying to: .
captcha