محەمەدی حاجی مەحموود: ئەگەر کورد بەلاوازییەوە بەشداری لە حکوومەتی داهاتووی عێراق بکات ئەوا باشترە بکشێتەوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- لەمیانەی وتووێژێکی ژیار محەمەد لەبەشی کوردی دەنگی ئەمریکا لەگەڵ محەمەد حاجی مەحموود سکرتێری حیزبی سۆسیالیستی دیموکراتی کوردستان دەڵێت: "ئەگەر کورد لەژێر فشاری ئەمریکا یا بەلاوازییەوە بەشداری لە حکوومەتی داهاتووی عێراق بکات ئەوا باشترە کورد لە بەغداد بکشێتەوە.

کوردپرێس:

محەمەد حاجی مەحموود سکرتێری حیزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان لە وتوێژێکدا لەگەڵ دەنگی ئەمریکا لەبارەی بەشداریی کوردەکان لەحکوومەتی داهاتووی عیراق وتی" پێ ده‌چێت کورد چاوەڕێی ئەوە بکات کە دادگای فیدراڵی بڕیار بدات کام لیستەیان لیستی گەورەن ڕەنگە ئەوکات کورد خۆی یەکلایی بکاتەوە ڕەنگە ئەوکاتیش کورد هێزێکی ئەوتۆی نەبێت چوونکە ئەوکات خۆیان یەکلاییان کردۆتەوە ، ئێستاکە کورد بەشداریی کۆبونەوەکان ناکات ئەمە زیانی هەیە چوونکە دواتر دەڵێن وەرن کورد فڵانە وەزارەت بۆ تۆ فڵانە پۆست بۆ تۆ ئەمە پێی ناوترێت "شەراکەت" پێی دەوتريت بەشداری کردن."

سکرتێری حیزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان ئەوەشی وت" ئێستا ئەمریکا و ئێران هەڕەشەی توند لە کورد دەکەن، ئێران دەڵێت ئەگەر نەچنە کوتلەکەی عامری و پشتگیریی ئەو لایەنە بکەن (ئەمریکا) کەکوردی لەکاتی ڕیفراندۆم جێهێشت و تاقیکراوەتەوە ئەوا ئەو 145 پەرلەمانتارەی لەو کوتلەیەدان(کوتلەکەی عامری) ئەوا ناهێڵین لەماوەی ئەو چوار ساڵە هیچ بڕیارێک لەبەرژەوەندیی کورد لەلایەن پەرلەمانتارانی کوتلەکانی خۆیانەوە پەسەند بکرێت.

کاکە حەمە گوتیشی: لە هەمان کاتدا ئەمریکاش هەڕەشە دەکات و دەڵێت" ئەگەر دەنگ بە لایەنێک بدەن کە سەر بە ئێڕان بێت ئەوا ئەمریکا ناتوانێت پشتیوانی لە کورد بکات و یارمەتیی پێشمەرگە و ڕاهێنانیان ڕادەگرین"

بەبرڕوای سکرتێری حیزبی سوسیاڵ دیموکراتی کوردستان هەر ئەم هۆکارەیە تا ئێستا کورد خۆی لە بەرەیێک یەکلایی نەکردۆتەوە و خۆی کەنار دەگرێت بۆیە دەبێت کورد لەم نێوەندەدا خۆی یەکلایی بکاتەوە، دەبێت کورد بەرژەوەندیی خۆی لەبەرچاو بگرێت نەک ئەملاولا"

کاکە حەمەی حاجی مەحمود بەپێویستی دەزانێت کورد هۆشیارانە مامەڵە لەگەڵ دۆخەکەدا بکات و وتی" دەبێت کورد بزانێت، کێشەی شیعە و شیعە بە ئێـمە چارەسەر نابێت، ئەگەر هەر چاری نەما دەبێت نەبێتە لایەن لەنێوان کێشەی شیعەکان خۆیاندا باشتر وایە بۆیان بەجێ بهێڵرێت."

ناوبراو ڕونیشی کردەوە" پێویستە کورد بەغداد لەو کاتەدا جێ بهێڵێت، ئەگەر هاتوو بەلاوازی بەشداریی پێکرا لەکابینەی نوێی حکوومەت یاخود لەژێر فشاری ئێراندا بەشداریی پێکرا باشترە بەجێی بهێڵێت بۆ خۆیان، كێشه‌ی شیعه‌ و شیعه‌ ئێران و سعودیه‌ وه‌ ئێران و ئه‌مریكا به‌ ئێمه‌ چاره‌سه‌ر نابێت."

کاکە حەمە باس لەپێدانی پۆستی سەرۆک کۆماری عیراق دەکات بەکوردەکان و دەڵێت" بۆیە شیعە ئەو پۆستە دەداتە کورد چوونکە کورد مەترسی نیە، بەڵام ئەگەر بیداتە کەسێکی سوننە ڕەنگە بە شەش هەزار چەکداری سەرۆکایەتیی کۆمارەوە کودەتای سەربازی ئەنجام بدات ئەوکات دەبێت شیعە لەکۆڵانەکانی بەغداد شەڕی چەکدار بکات، بۆیە شیعە ئەو پۆستە دەداتە کورد لەبەر خاتری کورد خۆی نا بەڵکو لەبەرخاتری ئەوەی ترسیان لەکورد نیە."

News Code 38310

Your Comment

You are replying to: .
captcha