رێكه‌وتنى نێوان پارتى و یه‌كێتى كۆتایی هاتووە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- كیفاح مه‌حموود راوێژكارى سه‌رۆكى پارتى دیموكراتى كوردستان ده‌ڵێت: "دواى كۆچی دوایی جه‌لال تاڵه‌بانى سه‌رۆک كۆمارى پێشوو، رێككه‌وتنى نێوان یه‌كێتى و پارتى له‌سه‌ر پۆستى سه‌رۆک كۆمارى عێراق كۆتایی هاتووه‌".

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، راوێژكاره‌كه‌ی مه‌سعوود بارزانی به‌ رۆژنامه‌ى "ئه‌لحه‌یات"ى له‌نده‌نى وتووه‌ "كێشه‌ى سه‌ره‌كى ناوى كاندیده‌كه‌ نییه‌ بۆ پۆستى سه‌رۆک كۆمار، به‌ڵكوو بنه‌مای ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنى ئه‌و پۆسته‌یه‌، له‌لایه‌ن یه‌ک حزبه‌وه‌، له‌كاتێكدا پۆسته‌كه‌ پشكى كورده‌".

هه‌روه‌ک ڕوونی كردۆته‌وه‌، له ‌ئێستادا رێككه‌وتنى نێوان پارتى و یه‌كێتى له‌سه‌ر ئه‌و پۆسته‌ كۆتایی هاتووه‌، به‌تایبه‌تى دواى کۆچی دوایی جه‌لال تاڵه‌بانى سه‌رۆک كۆمارى پێشوو، هه‌روه‌ها مه‌سعوود بارزانى ڕه‌تی كرده‌وه‌ ویلایه‌ته‌كه‌ى بۆ پۆستى سه‌رۆكى هه‌رێم درێژ بكرێته‌وه‌.

راوێژكاره‌كه‌ى بارزانى پێشیوایه‌، دوو بژارده‌ هه‌یه‌ یان ئه‌وه‌یه‌ هه‌ردوو حزبه‌كه‌ رێک بكه‌ون له‌سه‌ر دیاری كردنى كاندیدێكی هاوبه‌ش، یاخود كوتله‌ كوردیه‌كان یه‌كێک دیارى بكه‌ن، ئه‌وه‌ش له‌لایه‌ن پارتی-یه‌وه‌ قبووڵ كراوه‌.

سەرچاوە: ڕادیۆ نەوا

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 38307

Your Comment

You are replying to: .
captcha