بەپێی هەواڵی کوردپرێس، راوێژكاره‌كه‌ی مه‌سعوود بارزانی به رۆژنامه‌ى "ئه‌لحه‌یات"ى له‌نده‌نى وتووه "كێشه‌ى سه‌ره‌كى ناوى كاندیده‌كه نییه بۆ پۆستى سه‌رۆک كۆمار، به‌ڵكوو بنه‌مای ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنى ئه‌و پۆسته‌یه، له‌لایه‌ن یه‌ک حزبه‌وه، له‌كاتێكدا پۆسته‌كه پشكى كورده".
هه‌روه‌ک ڕوونی كردۆته‌وه، له ئێستادا رێككه‌وتنى نێوان پارتى و یه‌كێتى له‌سه‌ر ئه‌و پۆسته كۆتایی هاتووه، به‌تایبه‌تى دواى کۆچی دوایی جه‌لال تاڵه‌بانى سه‌رۆک كۆمارى پێشوو، هه‌روه‌ها مه‌سعوود بارزانى ڕه‌تی كرده‌وه ویلایه‌ته‌كه‌ى بۆ پۆستى سه‌رۆكى هه‌رێم درێژ بكرێته‌وه.
راوێژكاره‌كه‌ى بارزانى پێشیوایه، دوو بژارده هه‌یه یان ئه‌وه‌یه هه‌ردوو حزبه‌كه رێک بكه‌ون له‌سه‌ر دیاری كردنى كاندیدێكی هاوبه‌ش، یاخود كوتله كوردیه‌كان یه‌كێک دیارى بكه‌ن، ئه‌وه‌ش له‌لایه‌ن پارتی-یه‌وه قبووڵ كراوه.
سەرچاوە: ڕادیۆ نەوا
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment