بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لە ڕاگەیێندراوێکدا کۆمسیۆن ڕوونی دەکاتەوە، بۆ دەنگدانی تایبەت جگە لە مۆری کۆمسیۆن کە تایبەتە بە دەنگدان، هەر نیشانەیێکی تر بدرێت لە پەڕەی دەنگدان ئەوا دەنگەکە بە پووچەڵ هەژمار دەکرێت.
لە بەشێکی دیکەی ڕاگەیێندراوەکەدا کۆمسیۆن ئاماژەی بەوە کردووە، بڕگەی ٧ لە خشتەی روونکردنەوەی چۆنیەتی دیاری کردنی دەنگە دروست و پووچەڵەکان لاپەڕە ٣٣ لە ڕێکارەکانی تایبەت بە دەنگدان و لە یەک جیاکردنەوە و ژماردنی دەنگەکان بۆ دەنگدانی تایبەت جێبەجێ ناکرێت.
ئەوەش لە کاتێکدایە کە بڕیارە ٢٨ی ئەم مانگە دەنگدانی تایبەت و ڕۆژی ٣٠ی مانگیش دەنگدانی گشتی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەبچن.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment