بەپێی هەواڵی کوردپرێس، دەمیرتاش لە زیندانەوە و لە رێی ھەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەرەوە بیانوونامەی دادگاكانی توركیای سەبارەت بە سزادانی ئەو بڵاو كردەوە و گوتی "دادگاكانی توركیا ھیچ كات بڕیاری دروستیان نەداوە، بەڵام ھیچ كاتێک وەک ئێستا لە دەرەوەی یاساكان و بە گیانی تۆڵەكردنەوە كاریان نەكردووە".
سەڵاحەدین دەمیرتاش ئاماژەی بەوەش دا، لەگەڵ ھەموو ئەو نادادپەروەرییانەی بەرامبەری دەكرێن، لە ھەوڵەكانی بۆ بەدیھێنانی دادپەروەری بەردەوام دەبێت. ئەو دادگایانەی ئێستا دادگایی ئەو دەكەن، لە داھاتوودا دادگایی دەكرێن.
لە ھەڵبژاردنەكانی رابردووی توركیا كە لە 24/6/2018 بەڕێوەچوون، سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش، لە زیندانەوە یه‌كێک بوو له كاندیده‌كانی سه‌رۆک كۆماری توركیا و توانی زیاتر له 8% ده‌نگه‌كان به‌ده‌ست بهێنێت.
ده‌میرتاش، هاوسه‌رۆكی پێشووی هه‌ده‌په له 4/11/2016ـه‌وه بە تۆمەتی ھاوكاری كردنی پەكەكە لەلایەن حكوومەتی توركیاوە دەستگیركراوە.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment