71 ئه‌فسه‌ر و سه‌ربازی توركیا ده‌ست به‌سه‌ر كران

به‌شی تورکیا- به ‌فه‌رمانی سه‌رۆكایه‌تیی داواكاری گشتیی ئه‌سته‌نبۆڵ 71 ئه‌فسه‌ر و سه‌ربازی تورکیا به‌ تۆمه‌تی په‌یوه‌ندییان به‌ فه‌تحوڵڵا گوله‌نه‌وه‌ ده‌ست به‌سه‌ر كران.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، له‌ چوارچێوه‌ی لێکۆڵینه‌وه‌ له‌ پێکهاته‌ی ڕێکخراوی تیرۆریستیی فه‌تحوڵڵاچی له ‌نێو سوپای تورکیادا فه‌رمانی ده‌ستبه‌سه‌ر کردن بۆ ٧١ گومانلێکراو ده‌رکراوه‌ که‌ ١٠یان لێپرسراو بوون له‌ سه‌ربازه‌کان.

ئاماژه‌ به‌وه‌ش كراوه‌ فه‌رمانی ده‌ستبه‌سه‌ركردنه‌كه‌ له‌ لایه‌ن نووسینگه‌ی تیرۆر و تاوانه‌ ڕێكخراوه‌كان له‌ سه‌رۆكایه‌تیی داواكاری گشتیی ئه‌سته‌نبۆڵ ده‌ركراوه‌ كه‌ 61 كه‌سیان سه‌ربازن و 10 كه‌سه‌كه‌ی دیكه‌یان ئه‌فسه‌ر بوون له‌ سوپای توركیا.

دوای هه‌وڵی كووده‌تا سه‌ربازییه‌كه‌ی توركیا له‌ 15ی مانگی ته‌مووزی 2016دا حكوومه‌ت و به‌رپرسانی ئه‌و وڵاته‌ فه‌تحوڵڵا گوله‌ن سه‌رۆكی جه‌ماعه‌تی گوله‌نیان تۆمه‌تبار كرد به‌وه‌ی كه‌ له‌ پشت هه‌وڵی كووده‌تاكه‌وه‌ بوون كه‌ له‌ ساڵی‌ 1999ه‌وه‌ له ‌ئه‌مریكا ده‌ژی‌ به‌ڵام فه‌تحوڵڵا گوله‌ن و بزووتنه‌وه‌كه‌ی‌ به‌ ته‌واوی ئه‌و وتانه‌ی حكوومه‌ت ڕه‌ت ده‌که‌نه‌وه‌.

توركیا داوایێكی فه‌رمیی ئاڕاسته‌ی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتوووه‌كانی ئه‌مریكا كرد تاكوو فه‌تحوڵڵا گوله‌ن ڕاده‌ستی ئه‌نقه‌ره‌ بكاته‌وه‌ و دادگایی بكرێت به‌ڵام واشنتۆن ئه‌و داوایه‌ی ڕه‌ت کردوووه‌ته‌وه‌.

سه‌رچاوه‌: هه‌واڵده‌ریی ئه‌نادۆڵو

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 38301

Your Comment

You are replying to: .
captcha