به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، شارپرێس له ڕاپۆرتێکدا باس له‌وه ده‌کات که فوئاد حوسێن له ئێواره‌ی ڕۆژی سێشه‌ممه 25ی ئه‌یلووله‌وه به‌ره‌و شاری به‌غدا بهرێككهوتوووه و بڕیاره له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كانی عێراق کۆ ببێته‌وه.
هه‌ر به‌پێی زانیارییه‌كان؛ وێستگه‌ی یه‌كه‌می كۆبوونه‌وه‌كانی فوئاد حوسێن له‌گه‌ڵ هادی عامری سه‌رۆكی لیستی فه‌تح بوووه كه ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه له‌شاری به‌غدا كۆ بوونه‌ته‌وه.
زانیارییه‌كان باس له‌وه‌ش ده‌كه‌ن که كاندیده‌كه‌ی پارتی هه‌ر ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ لایه‌نه عێراقییه‌كان كۆ ده‌بێته‌وه به‌تایبه‌تی سه‌رۆكی فراكسیۆنه‌كان له ناو په‌رله‌مانی عێراق.
شارپرێس ئه‌وه‌شی زانیوه ئامانج له‌و سه‌ردان و كۆبوونه‌وانه بۆ ئه‌وه‌یه كاندیده‌كه‌ی پارتی ده‌نگی لایه‌نه عێراقییه‌كان كۆ بكاته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی له كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مان بۆ سه‌رۆک كۆماری ده‌نگی پێبده‌ن.
پارتی ڕۆژی یه‌کشه‌ممه‌ی ڕابردوو فوئاد حوسێنی بۆ پۆستی سه‌رۆک كۆمار كاندید كرد كه ئه‌و پۆسته پشكی كورده و یه‌كێتی نیشتمانیش چاوی له‌و پۆسته‌یه و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش به‌رهه‌م ساڵحی كاندید كردوووه.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment