به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕۆژی سێشه‌ممه 25ی ئه‌یلوول حه‌یده‌ر عه‌بادی له میانی کۆنگره‌ی ڕۆژنامه‌وانیی هه‌فتانه‌ی خۆیدا ڕایگه‌یاند: "ئه‌رکی سه‌رشانی خۆمان ئه‌نجام ده‌ده‌ین بۆ ئه‌وه‌ی به ئه‌مانه‌ته‌وه ڕاده‌ستی کابینه‌ی حکوومه‌تی داهاتووی بکه‌ین، ئه‌و داوایانه که ئاراسته‌ی حکوومه‌ت ده‌کرێت بۆ ده‌ستله‌کارکێشانه‌وه داوای سیاسیین و هیچ پشتیوانییێکی یاسایی‌یان نییه".
عه‌بادی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کرد: عێراق خاوه‌نی هه‌لی گه‌وره‌ی وه‌به‌رهێنان و کۆمه‌کی نێوده‌وڵه‌تییه به‌ڵام هه‌ندێک هه‌یه ده‌یانه‌وێت قه‌یران و کێشه له نێوان سێ ده‌سه‌ڵاته‌که‌ی عێراقدا دروست ببێت.
سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق له به‌شێکی‌تری وته‌کانیدا وتی: "پێویسته له‌سه‌ر حکوومه‌ته ناوخۆیییه‌کان خۆیان ڕێکبخه‌نه‌وه بۆ مامه‌ڵه‌کردن له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاته لامه‌رکه‌زییه‌کان."
ناوبراو سه‌باره‌ت به کێشه‌کانی پارێزگای به‌سره‌ش گوتیشی: "گوێپێنه‌دان و کۆنی و له‌کارکه‌وتنی ژێرخانی ئابووری هۆکار بوون بۆ زیادبوونی ڕێژه‌ی سوێری له ئاوی به‌سره و ئه‌و قسانه ڕاست نیین که ده‌گوترێت هۆکاری سیاسیی له پشت کێشه‌که‌وه‌یه."
عه‌بادی ده‌رباره‌ی بارودۆخی ناوخۆییی عێراقیش جه‌ختی کرده‌وه: عێراق پێویستی به چاکسازیی بوێرانه هه‌یه له سیستمی دادوه‌رییه‌که‌یدا بۆ ئه‌وه‌ی نه‌بێته بابه‌تێک بۆ گومان کردن و پێویستی به کاراکردنی سیستمی شوێنکه‌وتوون و به‌دواداچوونی سه‌رچاوه‌کانی سه‌رمایه هه‌یه.
ناوبراو سه‌باره‌ت به پۆستی سه‌رۆک کۆماریش ڕوونی کرده‌وه: هه‌ر کاندیدێک بۆ پۆستی سه‌رۆک کۆمار پێویسته پابه‌ند بێت به یه‌کپارچه‌ییی عێراق و پاراستنی سه‌روه‌ری وڵاته‌که.
ئه‌وه له کاتێکدایه هه‌فتانه حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق دوای کۆبوونه‌وه‌ی کابینه‌ی حکوومه‌ته‌که‌ی کۆنفڕانسی ڕۆژنامه‌وانی بۆ ژماره‌یێک له ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندن ساز ده‌کات که تیایدا به‌شێک له بڕیار و ڕاسپارده‌کانی کۆبوونه‌وه‌ی حکوومه‌ته‌که‌ی ئاشکرا ده‌کات.
سه‌رچاوه: میدیاکانی هه‌رێمی کوردستان
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment