به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، نێچیرڤان بارزانی له میانی كردنه‌وه‌ی پڕۆژه‌ی توونێلی زاخۆدا گوتی: "سوپاسی تایبه‌تی ئه‌و كۆمپانیایه ده‌كه‌م و سه‌ره‌ڕای ھه‌بوونی كێشه‌ی ئابووری و كێشه‌كانی ھه‌رێم ته‌نها بۆ ماوه‌یێكی كه‌م ئه‌م پڕۆژه‌یه ڕاگیرا و دواتر ده‌ستیان پێكرده‌وه".
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد: "توركیا ھه‌میشه له ماوه‌ی ڕابردوودا پشتیوانیی ھه‌رێمی كوردستان بوووه و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا په‌یوه‌ندیی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ ئێمه ئه‌نجام داوه و به‌هۆی یاوه‌ری كردنی سه‌رۆک كۆماری توركیا بۆ شاری نیویۆرک نه‌یتوانی به‌شداری ئه‌م مه‌راسیمه بكات".
توونێلی زاخۆ بڕی 141 ملیۆن دۆلاری تێچوووه، توونێله‌كه كه پێكهاتوووه له دوو جووت سایت و دووانیان بۆ هاتن و دووانیان بۆ چوونه و تێكڕای درێژیییهكهی 7 هه‌زار و 200 مه‌تره، كاركردن تیایدا 15ی نیسانی 2013 ده‌ستی پێكرد به‌ڵام به هۆی مه‌ترسییه‌كانی ڕێكخراوی داعش كاركردن تیایدا بۆ ماوه‌یێک ڕاگیرابوو.
سه‌رچاوه: شارپرێس
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment