خۆپیشاندان له‌ به‌سره‌ ده‌ستی پێكرده‌وه‌

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- سه‌رباری گرتنه‌به‌ری ڕێوشوێنی ئه‌منیی توند و بوونی ھێزێكی زۆری سه‌ربازی و میلیشیایی، خۆپیشاندان له‌ به‌سره‌ ده‌ستی پێکرده‌وه‌ و له‌ ڕێپێوانێكدا سه‌دان ھاووڵاتیی به‌سره‌ داوای چاكسازی له‌ سیستمی سیاسی و به‌ره‌وپێشبردنی ئابووری ناوخۆییی شاره‌كه‌یان كرد.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 26ی ئه‌یلوولی 2018 خۆپیشاندان له‌ به‌سره‌ ده‌ستی پێکرده‌وه‌ و خۆپیشانده‌ران به ‌توندی تیرۆركردنی دكتۆره‌ سوعاد عه‌لی چالاكوان و ئه‌ندامی ڕێكخراوی وه‌د بۆ مافه‌كانی مرۆڤ له‌ شاره‌كه‌یان شه‌رمه‌زار كرد كه‌ نیوه‌ڕۆی 25ی ئه‌یلوولی 2018 له‌ لایه‌ن ژماره‌یێک چه‌كداری نه‌ناسراوه‌وه‌ له‌ ناوچه‌ی عه‌باسییه‌ له‌ ناوه‌ڕاستی به‌سره‌ ده‌ستڕێژی گوللـه‌ كرایه‌ سه‌ری و تیرۆر كرا.

شایانی باسه‌؛ له‌ ناوه‌ڕاستی مانگی ته‌مووزی 2018دا خه‌ڵكی پارێزگای به‌سره‌ دژی نه‌بوونی خزمه‌تگوزارییه‌ بنه‌ڕه‌تییه‌كان و ئاو و كاره‌با و ده‌رفه‌تی كار ده‌ستیان به‌ خۆپیشاندان كردوووه‌ و له ‌سه‌ره‌تای مانگی ئه‌یلوول تووڕه‌یییان گه‌یشته‌ ئاستی سووتاندنی باره‌گای گرووپه‌ چه‌كدار و هێزه‌ سیاسییه‌كانی نزیک له‌ ئێران و كونسووڵخانه‌ی ئێرانیشیان له‌ پارێزگاكه‌ سووتاند.

سه‌رچاوه‌: K24

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 38287

Your Comment

You are replying to: .
captcha