٢٦ ئەیلوول ٢٠١٨ - ٠٩:٣١
حه‌لبووسی گه‌یشته‌ كوه‌یت

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق به‌ سه‌ردانێكی ڕه‌سمی گه‌یشته‌ كوه‌یت و بڕیاره‌ له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوه‌یت كۆ ببێته‌وه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، نووسینگه‌ى ڕاگه‌یاندنى محه‌مه‌د حه‌لبووسى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق بڵاوی كرده‌وه‌ كه‌ حه‌لبووسی ڕۆژى سێشه‌ممه‌ 25ی ئه‌یلوول یه‌كه‌م سه‌ردانى فه‌رمیی خۆى بۆ كوه‌یت ئه‌نجام داوه‌.

مه‌رزوق غانم سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نه‌ته‌وه‌ییى كوه‌یت پێشوازى له‌ حه‌لبووسى كردوووه‌ و سه‌باره‌ت به‌ ئامانجى سه‌ردانه‌كه‌ زانیارى نه‌خراوه‌ته‌ ڕوو.

بڕیاره‌ حه‌لبووسی ڕه‌وشی ئابووری و سیاسی و ئه‌منیی نێوان ھه‌ر دوو وڵات له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوه‌یت تاوتوێ بکات.

پێشتریش له‌ كۆبوونه‌وه‌یێكیدا له‌گه‌ڵ باڵیۆزی كوه‌یت له‌ عێراق حه‌لبووسی ستایشی ھه‌ڵویستی كوه‌یتی كرد بۆ پاڵپشتییه‌كانی له‌ عێراق به‌تایبه‌ت له ‌ماوه‌ی ڕابردوودا ھاوكاری بۆ پارێزگای به‌سره‌ ڕه‌وانه‌ كردوووه‌.

سه‌رچاوه‌: میدیاکانی هه‌رێمی کوردستان

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 38283

Your Comment

You are replying to: .
captcha