به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، مایک پۆمپیۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا له کۆنگره‌یێکی ڕۆژنامه‌وانیدا له میانی کۆبوونه‌وه‌کانی کۆمه‌ڵه‌ی گشتیی نه‌ته‌وه یه‌کگرتوووه‌کان له نیۆیۆرک ڕایگه‌یاند: "له‌وانه‌یه قه‌شه برۆ‌نسن له‌م مانگه‌دا ئازاد بکرێت، ئه‌و ده‌بوا مانگی ڕابردوو ئازاد بکرایه، له‌م ھه‌فته‌یه‌ش له‌وباره‌یه‌وه وتووێژ له‌گه‌ڵ تورکه‌کان ده‌که‌ن."
ھاوکات ڕۆژنامه‌ی واڵستریت جۆرناڵ له زاری به‌رپرسێکی تورکیاوه که ناوی نه‌ھێناوه ئاماژه به‌وه ده‌کات: بڕیاره له ١٢ی مانگی داھاتوو دادگای تایبه‌تمه‌ند به که‌یسی قه‌شه ئه‌ندرۆ برۆ‌نسن دانیشتنێک ئه‌نجام بدات و له دانیشتنه‌که بڕیاری ئازادکردنی قه‌شه برۆ‌نسن بدرێت.
شایانی باسه؛ ئه‌ندرۆ برۆ‌نسن له ته‌مووزی ٢٠١٦ه‌وه له تورکیا به تۆمه‌تی بوونی په‌یوه‌ندیی له‌گه‌ڵ ڕێکخراوه‌کانی سه‌ر به فه‌تحوڵڵا گوله‌ن و پارتی کرێکارانی کوردستان ده‌ستبه‌سه‌ر کراوه و ناوبراویش تۆمه‌ته‌کان ڕه‌ت ده‌کاته‌وه.
سه‌رچاوه: خه‌ڵک
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment