ئه‌سیل نۆجه‌یفی: عێراق به‌ره‌و هه‌ڵدێر و داڕمان ده‌ڕوات

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- سه‌رکره‌یێکی پێکهاته‌ی عه‌ره‌بی سوننه‌مه‌زهه‌بی عێراقی ڕای‌ده‌گه‌یێنێت که‌ وڵاته‌که‌ی به‌ره‌و هه‌ڵدێر و داڕمان ده‌ڕوات.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕۆژی دووشه‌ممه‌ 24ی ئه‌یلوولی 2018 ئه‌سیل نۆجه‌یفی پارێزگاری پێشووی نه‌ینه‌وا و یه‌کێک له‌ سه‌رکرده‌ی سوننه‌کان له‌ په‌یجی تایبه‌تیی خۆی له‌ تۆڕی کۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووک)دا نووسیویه‌تی که‌ خۆزگه‌ی خواستوووه‌ سه‌رکرده‌کانی عێراق تێگیشتبان که‌ له‌ کۆتاییدا ته‌نیا متمانه‌ی گه‌ل به‌که‌ڵکیان دێت.

ئه‌سیل نۆجه‌یفی هه‌روه‌ها ڕای‌گه‌یاندوووه‌ که‌ سه‌رله‌به‌ری پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق و هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆکی په‌رله‌مان له‌سه‌ر فرتوفێڵ بینا کراوه‌.

ئه‌و سه‌رکرده‌یه‌ی سوننه‌کان پێی وایه‌ ئه‌و فرتوفێڵانه‌ ده‌بنه‌ هۆی هه‌ڵدێران و داڕمانی پرۆسه‌ی سیاسی له‌ عێراق و دواجاریش وڵاته‌که‌ به ‌ته‌واوی داده‌ڕمێت.

شایانی باسه‌؛ ڕۆژی شه‌ممه‌ 12ی ئایاری 2018 پرۆسه‌ی ده‌نگدانی گشتی له‌ هه‌ڵبژاردنی خولی چواره‌می په‌رله‌مانی عێراق له‌و وڵاته‌ و هه‌رێمی کوردستان ئه‌نجام درا و ڕۆژی 19ی ئابی 2018ش دادگای فیدڕاڵی عێراق ئه‌نجامه‌که‌ی په‌سه‌ند کرد به‌ڵام تا ئێستا لایه‌نه‌ عێراقییه‌کان له‌سه‌ر دیاری کردنی سه‌رۆکی حکوومه‌ت ڕێکنه‌که‌وتوون.

محه‌مه‌د حه‌لبووسی کاندیدی (کوتله‌ی حه‌ل) ڕۆژی شه‌ممه‌ 15ی ئه‌یلوولی 2018 به‌ سه‌رۆکی په‌رله‌مانی عێراق هه‌ڵبژێردرا و ژماره‌یێک لایه‌نی سیاسیش باس له‌وه‌ ده‌که‌ن که‌ حه‌لبووسی به‌ زه‌بری پاره‌ دابه‌ش کردن ئه‌و پۆسته‌ی وه‌رگرت.

سه‌رچاوه‌: باسنیووز

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 38260

Your Comment

You are replying to: .
captcha