به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، مه‌ولوود چاووش ئۆغڵۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی تورکیا به‌شداری له ٧٣مین کۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی گشتیی نه‌ته‌وه یه‌کگرتوووه‌کان کرد له‌ژێر ناوی "ڕێککه‌وتنی جیهانی بۆ کۆچبه‌ران" و تیایدا گوتارێکی پێشکه‌ش کرد.
ئه‌و وه‌زیره گوتی: "مرۆڤه بێتاوانه‌کانمان به ته‌نیا جێ نه‌هێشتوون. ئه‌وانمان له ژێر ده‌ستی سته‌مکارانی وه‌ک داعش و په‌که‌که نه‌هێشتوووه‌ته‌وه".
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی تورکیا نیگه‌رانیی خۆی نیشان دا له به‌رامبه‌ر ئه‌و به‌ڵێنانه‌ی که وڵاتان له‌باره‌ی کۆچبه‌رانه‌وه نه‌یانگه‌یاندوووه‌ته جێ و گوتی: "به‌داخه‌وه که قورسایییێکی مرۆییی زۆری قه‌یرانی سووریا خراوه‌ته سه‌ر تورکیا و به‌ڵێنه‌کانیان نه‌گه‌یاندوووه‌ته سه‌ر ".
چاووش ئۆغڵۆ تیشکی خسته سه‌ر هه‌ستیاریی تورکیا له پاراستنی گیانی هاووڵاتییان و ڕاشی‌گه‌یاند: "نیشانی ئه‌وه‌مان داوه که له پاڵ پێداگریی خۆمان له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر ده‌توانین خه‌ڵکی سڤیل و ناوچه نیشته‌جێبوووه‌کان بپارێزین. به شێوه‌یێکی به‌رچاو ته‌وژمی کۆچبه‌رانمان له سووریاوه بۆ تورکیا و یه‌کێتیی ئه‌ورووپا که‌م کرده‌وه."
سه‌رچاوه: هه‌واڵده‌ریی ئه‌نادۆڵو
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment