ڕووسیا سیستمی بەرگریی S-300 لە سووریا جێگیر دەکات

بەشی سووریا- ڕووسیا بڕیاری دا سیستمی بەرگریی مووشەکیی S-300 لە ماوەی دوو حەفتە لە سووریا جێگیر بکات کە پێشتر لەسەر داوای ئیسرائیل ئەو کارەی پەک خستبوو.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، وەزارەتی بەرگریی ڕووسیا وەک وەڵامێک بۆ خستنەخوارەوەی فڕۆکەکەی لە ئاسمانی سووریا کە بووە هۆی کوژرانی 15 سەربازی ڕووسی، بڕیاری دا لە ماوەی دوو حەفتە سیستمی بەرگریی مووشەکیی ئێس-300 لە سووریا جێگیر بکات بەمەش کاریگەریی گەورە لەسەر جوولەی فڕۆکە سەربازییەکانی ئیسرائیل لە ئاسمانی سووریا دروست دەکات.

هەروەها مۆسکۆ بڕیاری داوە، چەکی زیاتر پێشکەش بە سووپای سووریا بکات تاکوو بتوانێت زیاتر بەرگری لەخۆی بکات لە کاتی هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر خاکی سووریا.

پێشتر، وەزارەتی بەگریی ڕووسیا، ئیسرائیلی بە پێدانی زانیاریی هەڵە تۆمەتبار کردبوو و رایگەیاندبوو: "پێدانی زانیاریی هەڵە دەربارەی ئەو ناوچانەی ئیسرائیل بۆردومانی دەکردن، رێگایان بە فڕۆکە ڕووسیەکە نەداوە بۆ ناوچەیێکی سەلامەت رێڕەوی بگۆڕێت".

رۆژی سێشەممەی رابردوو 18/09/2018، وەزارەتی بەرگریی ڕووسیا، هەواڵی خستنە خوارەوەی فڕۆکەیێکی ڕووسیی بە مووشەکی سووپای سووریا بڵاو کردەوە و هۆکارەکەشی بۆ هێرشی فڕۆکەکانی ئیسرائیل بۆ چەند ناوچەیێکی شاری لازیقییەی سووریا گەڕاندەوە.

سەرچاوە: ئاڕتی ڕووسی

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 38242

Your Comment

You are replying to: .
captcha