مه‌سعوود حه‌یده‌ر: بۆ سه‌قامگیریی هه‌رێمی کوردستان ده‌نگ به حیزبێک بده‌ن که‌ ناوه‌ندی بڕیاری سه‌قامگیری ھه‌یه‌

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- مه‌سعوود حه‌یده‌ر په‌رله‌مانتاری پێشووی عێراق ڕای‌گه‌یاند: بۆ سه‌قامگیری و خۆشگوزه‌رانی ھه‌رێمی کوردستان پێویسته‌ ده‌نگ بده‌ن به‌و حزبه‌ی ناوه‌ندی بڕیاری سه‌قامگیری ھه‌یه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ 23ی ئه‌یلوول مه‌سعوود حه‌یده‌ر له‌ هه‌ژماری خۆیدا له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی فه‌یسبووکدا نووسیویه‌تی: "خه‌ڵکی ھه‌رێمی کوردستان ده‌بێ له‌م ھه‌ڵبژاردنه‌ی په‌رله‌مانی کوردستاندا ئه‌زموونی سی ساڵه‌ی وڵاتی سه‌نگافوره‌ بچه‌سپێنن، ده‌نگ بده‌ن به‌و حزبه‌ی ناوه‌ندی بڕیاری سه‌قامگیری ھه‌یه‌".

هه‌روه‌ها دووپاتی كردوووه‌ته‌وه‌: "ده‌نگ بده‌ن به‌و حزبه‌ی ناوه‌ندی بڕیاری سه‌قامگیری ھه‌یه‌، به ‌ڕاده‌یێک که‌ به ‌ته‌نیا بتوانێ حکوومه‌ت پێکبھێنێت بۆ ئه‌وه‌ی ھه‌نگاوی یه‌که‌می چاکسازی گه‌وره‌ی کارگێڕی و دارایی و بووژانه‌وه‌ی ژێرخانی ئابووری ھه‌رێم ده‌ست پێبکات به ‌بێ به‌ربه‌ستی سیاسی".

مه‌سعوود حه‌یده‌ر ئه‌م په‌رله‌مانتاره‌ی پێشووی عێراقه‌ كه‌ سه‌ره‌تا له‌سه‌ر فراكسیۆنی گۆڕان بوو به‌ڵام دواتر له‌سه‌ر هه‌ڵوێسته‌كانی له‌ به‌رگری كردنی له‌ مافه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و ڕیفراندۆمی سه‌ربه‌خۆییی كوردستان په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان تێكچوو و به‌م هۆیه‌وه‌ قۆناخی كۆتاییی په‌رله‌مانتاریی خۆی له‌ خولی سێیه‌می په‌رله‌مانی عێراقدا وه‌كوو په‌رله‌مانتارێكی سه‌ربه‌خۆی كورد به‌ڕێ كرد.

سه‌رچاوه‌: باسنیووز

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 38219

Your Comment

You are replying to: .
captcha