هاوپه‌یمانیی بنیاتنانه‌وه‌ داوا ده‌کات کورد یه‌ک کاندید بۆ پۆستی سه‌رۆک کۆمار پێشکه‌ش بکات

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- هاوپه‌یمانی چاکسازی و بنیاتنانه‌وه‌ داوای له‌ کورد کرد یه‌ک کاندید پێشکه‌ش بکه‌ن بۆ پۆستی سه‌رۆکایه‌تیی کۆمار و داواشی کرد دیارده‌ی چوونی په‌رله‌مانتار له‌ لیستێکه‌وه‌ بۆ لیستێکی‌تر چاره‌سه‌ر بکرێت.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئه‌حمه‌د سه‌در نوێنه‌ری ڕه‌وتی سه‌در له‌ کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕای‌گه‌یاند: ڕۆژی یه‌کشه‌ممه‌ 23ی ئه‌یلوول دواکۆبوونه‌وه‌ی هاوپه‌یمانیی چاکسازی و بنیاتنانه‌وه‌ به‌ڕێوه ‌چوو که‌ تیایدا چه‌ند پێشنیار و بڕیارێک دراوه‌ له‌وانه‌ش هاریکاری کردن له‌پێناو پێکهێنانی حکوومه‌تێکی نیشتیمانی و یه‌کخستنی پرۆگرامی حکوومه‌ت له‌ یه‌ک چوارچێوه‌دا ئه‌ویش له‌ ڕێگه‌ی کاراکردنی لیژنه‌ پسپۆڕه‌کان له‌ ماوه‌ی هه‌فته‌یێک تێپه‌ڕ نه‌کات.

ناوبراو ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌کات که‌ داواش کراوه‌ جه‌خت بکرێته‌وه‌ له‌ بڕیاری هاوبه‌ش و هه‌ڵوێسته‌کان و گفتوگۆکردن سه‌باره‌ت به‌ لایه‌نه‌ ستراتێژییه‌کان و هه‌ڵبژاردنی پۆسته‌ سه‌رۆکایه‌تییه‌کان به‌ مه‌به‌ستی چه‌سپاندنی پرۆژه‌ی نیشتیمانی و له‌ناوبردنی تایه‌فی سیاسی و به‌شبه‌شکاری.

ئه‌حمه‌د سه‌در ده‌شڵێت: هه‌ر له‌ کۆبوونه‌وه‌که‌دا بڕیار دراوه‌ "به‌ هاندانی هاوبه‌شانی کورد بۆ یه‌کخستنی هه‌ڵوێسته‌کانیان و پێشکه‌ش کردنی یه‌ک کاندید بۆ پۆستی سه‌رۆکایه‌تی به‌ گوێره‌ی به‌رکه‌وته‌کان، به‌ پێچه‌وانه‌ ڕێککه‌وتن ده‌کرێت له‌ نێوان هێزه‌کانی هاوپه‌یمانیی چاکسازی و بنیاتنانه‌وه‌ بۆ هه‌ڵبژاردنی یه‌کێک له‌ ڕکابه‌ره‌کان."

له‌ به‌شێکی‌تری کۆنفڕانسه‌ ڕۆژنامه‌وانییه‌که‌دا ئه‌حمه‌د سه‌در داوای چاره‌سه‌رکردنی دیارده‌ی چوونی په‌رله‌مانتارانی کرد له‌ لیستێکه‌وه‌ بۆ لیستیکی‌تر و دۆزینه‌وه‌ی هه‌موارێک به‌ یاسای هه‌ڵبژاردنه‌کان بۆ ئه‌و بابه‌ته‌.

ئه‌وه‌ له‌ کاتێکدایه‌ تا ئێستا زیاد له‌ کاندیدێک له‌ لایه‌ن هێز و لایه‌نه‌ سیاسییه جیاجیاکان و که‌سانی سه‌ربه‌خۆوه‌ له‌ کوردستان کاندید کراون یان خۆیان کاندید کردوووه‌ بۆ ململانێ له‌سه‌ر به‌ده‌ستهێنانی پۆستی سه‌رۆک کۆمار و ئه‌وه‌ش وای کردوووه‌ ناکۆکیی ناوخۆیی له‌ نێوان هێزه‌ کوردییه‌کاندا زیاتر بێت و نه‌توانن به‌ یه‌ک ده‌نگ بچنه‌ به‌غدا بۆ پێشکه‌ش کردنی ته‌نها کاندیدێک بۆ پۆستی سه‌رۆک کۆمار.

سه‌رچاوه‌: ئێن ئاڕتی

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 38217

Your Comment

You are replying to: .
captcha