ئه‌ڵمانیا هه‌ڵوێستی خۆی له‌سه‌ر ڕێککه‌وتنی ئیدلب ڕاده‌گه‌یێنێت

به‌شی تورکیا- ئه‌ڵمانیا هه‌ڵوێستی خۆی له‌سه‌ر ڕێککه‌وتنی ئیدلب ڕاده‌گه‌یێنێت که‌ له‌ نێوان ڕووسیا و تورکیا ئه‌نجام درا و ده‌ڵێت: توركیا له‌ كۆبوونه‌وه‌كان له‌باره‌ی سووریا و ئیدلب رۆڵێكی ئێجگار زۆر باشی هه‌بوووه.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، هایکۆ ماس دوای كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ئێدگارس رینكه‌ڤیكس وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی لیتوانیا له‌ به‌رلین له‌ میانی کۆنگره‌یێکی ڕۆژنامه‌وانی هاوبه‌شدا تیشكی خسته‌ سه‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ توركیا له‌ سه‌ره‌تای مانگی ئه‌یلوولدا وای ده‌بێنێت ده‌ستپێكی ئاسایی كردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ردوو وڵات بوووه.

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا ئاماژه‌ی به‌وه‌ دا كه‌ توركیا سه‌ركه‌وتوو بوو له‌ گه‌یشتنه‌ ڕێككه‌وتن له‌گه‌ڵ ڕووسیا بۆ دامه‌زراندنی ناوچه‌ی له‌ چه‌کداماڵدراو له‌ ئیدلب و جه‌ختی له‌وه‌ش كرده‌وه‌ كه‌ ئه‌مه‌ بۆ به‌رگرتن له‌ كاره‌ساتی مرۆیی زۆر گرنگه‌ و گوتی: "توركیا له‌ كۆبوونه‌وه‌كان له‌باره‌ی سووریا و ئیدلب ڕۆڵێكی ئێجگار زۆر باشی هه‌بوووه.

ماس ئاماژه‌ی به‌وه‌ دا كه‌ وه‌زیرانی ئه‌ڵمانیا و توركیا وه‌ک وه‌ڵامدانه‌وه‌ سه‌ردانی وڵاتی یه‌كتر ده‌كه‌ن و ئه‌م كۆبوونه‌وانه‌ دوای گه‌شتی ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان سه‌رکۆماری تورکیا بۆ ئه‌ڵمانیا به‌رده‌وام ده‌بن.

ناوبراو له‌باره‌ی گرنگیدانی ئه‌وانیش به‌ سه‌قامگیریی ئابووری له‌ توركیا سه‌رنجی بۆ ئه‌وه‌ ڕاكێشا كه‌ توركیا له‌ دۆخێكدایه‌ ده‌توانێت خۆی بڕیاری پێویست بدات بۆ سه‌قامگیركردنی.

ماس گوتی: "هه‌موو ئه‌مانه‌ هه‌م له‌ په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ردوو وڵات له‌ سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تی له‌گه‌ڵ توركیا له‌ ڕه‌وشی كاردا زۆر واتادارن" و پێشی وابوو سه‌ردانی سه‌رکۆماری تورکیا بۆ ئه‌ڵمانیا ده‌بێته‌ هۆی پته‌وتركردنی په‌یوه‌ندییه‌كان.

شایانی باسه‌؛ كۆتاییی ئه‌م مانگه ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان سه‌ردانی ئه‌ڵمانیا ده‌كات.

سه‌رچاوه‌: هه‌واڵده‌ریی ئه‌نادۆڵو

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 38197

Your Comment

You are replying to: .
captcha