به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، به‌ره‌ی ئازادی نیشتمانی كه گه‌وره‌ترین گرووپی سه‌ربازییه و له لایه‌نه‌كانی ئۆپۆزسیۆنی سووریا پێكهاتوووه پشتیوانیی خۆی بۆ ڕێككه‌وتنی ئیدلب ڕاگه‌یاند كه له نێوان ڕووسیا و توركیا كراوه.
به‌ره‌ی ئازادی نیشتمانی كه له لایه‌نه یه‌كگرتوووه‌كانی سوپای سووریای ئازاد دروست بوووه له ڕاگه‌یێندراوێکیدا كه له هه‌ژماری خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی بڵاوی كردوووه‌ته‌وه پشتیوانیی خۆی بۆ ڕێككه‌وتنه‌كه‌ی ئیدلب ده‌ربڕیوە.
له ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتوووه: "سوپاسی ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان سه‌ركۆماری توركیا ده‌كه‌ین كه ڕێگری له جه‌نگ كردوووە. ئه‌و ده‌ستكه‌وتانه‌ی له كۆبوونه‌وه‌كانی سۆچی ده‌ستكه‌وتن ئه‌نجامی كاری دیپلۆماسی سه‌ركه‌وتووی توركیا بوو".
له ڕاگه‌یێندراوه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه كراوه كه گه‌ل به خۆشحاڵییه‌وه پێشوازی له ئه‌نجامه‌كانی رێككه‌وتنه‌كه ده‌كات و هاتوووه: "ئه‌و خۆپیشاندانانه‌ی گه‌ل كه ڕۆژی هه‌ینی كران پشتیوانی بوون له ئه‌نجامه‌كانی ڕێككه‌وتنه‌كه".
هه‌روه‌ها له ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتوووه: "واز له ئامانجی ڕووخاندنی ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندیی سووریا ناهێنین. له‌به‌ر ئه‌وه چه‌كه‌كانمان دانانێین. هاریكاری له‌گه‌ڵ توركیا به‌رده‌وام ده‌بێت".
ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان سه‌رکۆماری تورکیا و ڤیلادیمیر پووتن سه‌رکۆماری ڕووسیا 17ی ئه‌یلوول له شاری سۆچی ڕووسیا ڕێككه‌وتنێكیان واژۆ كرد بۆ سه‌قامگیركردنی ڕه‌وشی ناوچه‌ی كه‌مكردنه‌وه‌ی گرژی ئیدلب.
سه‌رچاوه: هه‌واڵده‌ریی ئه‌نادۆڵو
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment