کوردپرێس:
بەپێی راگەیێندراوەکەی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کە (ئەمڕۆ شەممە 22-9-2018) بڵاوکراوەتەوە هاتووە: "هه‌رچه‌نده پێشتر هه‌وڵماندا پێكه‌وه (پارتی و یەکێتی) بكه‌وینه‌وه گفتگۆ بۆ قسەکردن لەسەر پۆستی سەرۆککۆمار عێراق، به‌ڵام جێگاى سه‌رسوڕمانه كه برایانى پارتى هیچ جۆره ئاماده‌ییه‌كیان بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ده‌رنه‌بڕى".
لەبارەی سەردانی شاندی پارتی بە سەرۆکایەتیی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان بۆ بەغدا و گفتوگۆی لەگەڵ سەرکردە باڵاکانی عێراق، مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی رایدەگەیێنێت: "به پێچه‌وانه‌ى یه‌كهه‌ڵوێستى، ئه‌مڕۆ 22-9-2018 له ده‌زگاكانى راگه‌یاندنه‌وه گوێبیستى هه‌واڵى چوونه به‌غداى وهفدێكى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان به سه‌رۆكایه‌تى به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، جێگرى سه‌رۆكى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان بووین و تاك لایه‌نه چوونه‌ته به‌غدا بۆ گفتوگۆكردن له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسییه‌كانى عێراق، له‌سه‌ر كۆمەڵێك بابه‌تى په‌یوه‌ست به پێكهێنانى حكومه‌تى داهاتووى عێراق و به تایبه‌ت پۆستى سه‌رۆككۆمار، پاش ئه‌وه‌ى یه‌كێتی به‌ربژێرى خۆى دیاریكردوه بۆ ئه‌م پۆسته كه (دكتۆر به‌رهه‌م ساڵح)ه، ئه‌مه سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى له‌كاتى هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆك په‌رله‌مان و جێگره‌كانى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان تاك لایه‌نه گفتوگۆى كردبوو له‌گه‌ڵ هێزه سیاسییه‌كانى ناو په‌رله‌مان".
بڵاوبوونەوەی راگەیێندراوی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە کاتێکدایە کە لە یەکەم رۆژی ناوتۆمارکردن بۆ پۆستی سەرۆککۆماری عێراق، هەریەکە لە (د.بەرهەم ساڵح و د. لەتیف رەشید) ناوی خۆیان وەک بەربژێری یەکێتی بۆ پۆستی سەرۆککۆماری عێراق تۆمارکردووە.
دەقی راگەیێندراوەکەی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان :
له‌ڕۆژى یه‌كه‌مى دواى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى عێراق، یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان داواى یه‌ك هه‌ڵوێستى و چوونه به‌غدا به یه‌ك تیمى له‌لایه‌نه سیاسییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان كردووه بۆ گفتوگۆ له‌سه‌ر ئیستحقاقاتى میلله‌ته‌كه‌مان به‌پێى ده‌ستوورى هه‌میشه‌یى عێراق.
به‌ڵام به پێچه‌وانه‌ى یه‌ك هه‌ڵوێستى، ئه‌مڕۆ 22-9-2018 له ده‌زگاكانى راگه‌یاندنه‌وه گوێبیستى هه‌واڵى چوونه به‌غداى وهفدێكى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان بووین كه به‌سه‌رۆكایه‌تى به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، جێگرى سه‌رۆكى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان تاك لایه‌نه چوونه‌ته به‌غدا بۆ گفتوگۆكردن له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسییه‌كانى عێراق له‌سه‌ر كۆمەڵێك بابه‌تى په‌یوه‌ست به پێكهێنانى حكومه‌تى داهاتووى عێراق و به تایبه‌ت پۆستى سه‌رۆككۆمار، پاش ئه‌وه‌ى یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به‌ربژێرى خۆى دیاریكردوه بۆ ئه‌م پۆسته كه (دكتۆر به‌رهه‌م صالح)ه، ئه‌مه سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى له‌كاتى هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆك په‌رله‌مان و جێگره‌كانى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان تاك لایه‌نه گفتوگۆى كردبوو له‌گه‌ڵ هێزه سیاسییه‌كانى ناو په‌رله‌مان.
هه‌رچه‌نده یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان تا ئه‌م ساته‌ش رێكاره یاساییه‌كانى نه‌گرتۆته‌به‌ر به‌مه‌به‌ستى تۆماركردنى بهربژێرهكهى به‌پێى یاسایى په‌یڕه‌وكراو وه‌كو چاوه‌ڕوانییه‌ك بۆبهدهستخستنى یه‌ك هه‌ڵوێستى، به‌ڵام ئه‌م كاره‌ى برایانى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان له‌گه‌ڵ یه‌ك ریزى ناو ماڵى كورد و یه‌ك هه‌ڵوێستى نایه‌ته‌وه، بۆیه یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له سۆنگه‌ى باوه‌ڕى به ئیستحقاقاتى سیاسى گه‌له‌كه‌مان هه‌ڵئه‌سێ به‌كارى پێویست بۆ ڕاییكردنى سه‌رجه‌م كاره سیاسى و یاساییه‌كان له پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆككۆمارى عێراق بۆ بهربژێرهكهى خۆى و پێكهێنانى حكومه‌تى داهاتووى نوێ له به‌غدا، هه‌رچه‌نده هه‌وڵماندا پێكه‌وه بكه‌وینه‌وه گفتگۆ بۆ ئه‌م مه‌به‌سته به‌ڵام جێگاى سه‌رسوڕمانه كه برایانى پارتى هیچ جۆره ئاماده‌ییه‌كیان بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ده‌رنه‌بڕى، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان تا هه‌نوكه‌ش سووره له‌سه‌ر سیاسه‌تى كارى پێكه‌وه‌یى و یه‌ك هه‌ڵوێستى لایه‌نه كوردستانییه‌كان له‌پێناو پاراستنى به‌رژه‌وه‌ندى باڵاى میلله‌ته‌كه‌مان و به‌هێزكردنى پێگه‌ى هه‌رێمى كوردستان له‌به‌غدا، دیاره كه رووداوه‌كانى رابردووش ئه‌و راستییه‌یان سه‌لماندوه كه هیچ كات كارى تاك لایه‌نه له‌به‌رژه‌وه‌ندى باڵاى میللهتكهماندا نه‌بوه و نابێت.
راگه‌یاندنى مه‌كته‌بى سیاسیی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان
22/9/2018
Your Comment