بەپێی هەواڵی کوردپرێس، حەسەن دانایی فەر باڵیۆزی پێشووی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە بەغدا لە پەیامەکەیدا کە بە بۆنەی کۆچی دوایی فازڵ بەرواری بڵاوی کردەوە دەڵێت: فازڵ بەرواری قارەمانی نەتەوەیی شەڕی دژی تیرۆریزم بوو.
دەقی پەیامەکەی حەسەن دانایی فەر باڵیۆزی پێشووی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە بەغدا بە بۆنەی کۆچی دوایی فەرماندەی هێزی زەهبی سوپای عێراق:
فازڵ بەرواری قارەمانی نەتەوەیی شەڕی دژی تیرۆریزم بوو
کۆچی دوایی لیوا و فەرماندەی فیرقەی زێرین سەر بە دەزگای نەهێشتنی تیرۆری سوپای عێراق بوو بە هۆی خەم و پەژارەمان.
لیوا فازڵ بەرواری فەرماندەی فیرقەی زێرین سەر بە دەزگای نەهێشتنی تیرۆری سوپای عێراق لە عەشیرەتی بەرواریی کوردستانی عێراق بوو و پیاوێکی پوختە بوو کە بە توانا و تایبەتمەندیی خۆیەوە نموونەی هێزێکی دڵسۆزی نیشتمانیی عێراق دەهاتە ئەژمار. هەموو هەوڵ و تێکۆشانی ئەو بۆ جێگیر کردنی ئاسایش و ئەمنیەت لە سیستەمی نوێی عێراقدا بوو، بە چەشنێک کە لە هەر گۆشەیێکی عێراق تیرۆریستەکان بوونیان ببوایێت خوالێخۆشبوو فازڵ و هێزەکانی وەکوو هێزی پێشەنگ بەرگرییان لە ئاسایشی عێراق دەکرد. ناکرێت ڕۆڵی ئەو لە لەناوبردنی تیرۆریستانی داعش لە سەرانسەری عێراقدا لەبەرچاو نەگیردرێت. دەتوانین بڵێین فازڵ بەرواری قارەمانی نەتەوەیی عێراق بوو. پرسە و سەرەخۆشیی خۆم بە بۆنەی کۆچی دوایی فازڵ بەرواریەوە ئاراستەی بنەماڵەی بەڕێزیان و عەشیرەتی کورد و عەرەب و حیزبە کوردستانییەکان، بە تایبەت پارتی دیمۆکراتی کوردستان دەکەم و داوا دەکەم خودای گەورە ئەو فەرماندە بوێرە بەڕەحمەت بکات.
حەسەن دانایی فەر- باڵیۆزی پێشووی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە بەغدا
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment