بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لە دیدارەكەدا بارودۆخی سیاسیی عێراق و دوایین پێشهات و گۆڕانكارییەكان لە هاوكێشەكانی نێو پڕۆسەی سیاسیی عێراق تاوتوێ كرا.
هەر لەو كۆبوونەوەیەدا هەردوولا لەسەر ئەوە هاوڕا بوون كە پێویستە هەموو لایێک پابەندی تەوقیتاتی دەستووری بێت لە پڕۆسەی سیاسی و جەختیش لە پابەندبوون بە هەر سێ پڕەنسیپی هاوبەشی و تەوافوق و هاوسەنگیی نێوان پێكهاتەكان لە پڕۆسەی حوكمڕانیدا كرایەوە.
هەروەها ڕۆشنایی خرایە سەر هەوڵەكانی لایەنە سیاسییەكان بۆ پێكهێنانی حكوومەتی تازەی عێراق.
سەرچاوە: ماڵپەڕی فەرمیی پارتی
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment