بەپێی هەواڵی کوردپرێس، شۆڕش حەسەن بەڕێوەبەری راگەیاندن و پەیوەندییەکانی کۆمسیۆنی هەڵبژادرنی هەرێمی کوردستان رایگەیاند: ئەو رێکخراو و ڕاگەیاندنە نێودەوڵەتییانە ناوی خۆیان تۆمار کردووە لە کۆمسیۆن، بەڵام کۆمسیۆن وەڵامی نەداونەتەوە و چاوڕەێ دەکات تا ئەو شوێنانەی دیکەش کە ماون ناوی خۆیان تۆمار بکەن بۆ ئەوەی بە یەکجار وەڵامیان بدرێتەوە.
پێشتر لایەنە ناڕازیەکانی هەرێم داوایان لە نەتەوە یەکگرتووەکان و بەرپرسانی وڵاتانی ئەورووپا و ئەمەریکا کرد بە وردی چاودێریی هەڵبژاردنەکان بکەن بۆ ئەوەی هەڵبژاردنێکی دوور لە ساختەکاری بەڕێوە بچێت.
وا بڕیارە رۆژی ٣٠ی ئەیلول هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ئەنجام بدرێت و کۆمسیۆنیش رایگەیاندووە ئامادەکارییەکانیان بۆ ئەو پرۆسەیە تەواوکردووە.
سەرچاوە: خەندان
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment