ئۆپه‌راسیۆنێكی سه‌ربازیی فراوان له‌ ڕۆژئاوای عێراق ده‌ستی پێكرد

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- ئۆپه‌راسیۆنێكی سه‌ربازیی فراوان به‌ هاوبه‌شیی هاوپه‌یمانێتیی نێوده‌وڵه‌تیی دژی داعش له‌ ڕۆژئاوای عێراق ده‌ستی پێكرد.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، عه‌مید یه‌حیا ڕه‌سووڵ وته‌بێژ به‌ ناوی سه‌نته‌ری ڕاگه‌یاندنی ئه‌منییه‌وه‌ ڕای‌گه‌یاند: ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 22ی ئه‌یلوولی 2018 ئۆپه‌راسیۆنێکی سه‌ربازیی فراوان له‌ چه‌ند پارێزگایێكی عێراق به‌ هاوبه‌شیی هێزی هاوپه‌یمانان ده‌ستی پێکرد.

ڕه‌سووڵ له‌ به‌یاننامه‌یێكدا ڕایگه‌یاندوووه‌: "یه‌كه‌كانی فه‌رمانده‌ییی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی جه‌زیره‌ و یه‌كه‌كانی پاشكۆی حه‌شدی عه‌شائیری به‌ پاڵپشتیی هێزی ئاسمانی سوپای عێراق و فرۆكه‌كانی هاوپه‌یمانێتیی نێوده‌وڵه‌تیی دژی داعش ئۆپه‌راسیۆنێكی فراوانی له‌ 7 میحوه‌ره‌وه‌ ده‌ست پێكردووه‌ بۆ پشكنینی بیابانی نێوان پارێزگاكانی سه‌لاحه‌دین و ئه‌نبار و نه‌ینه‌وا به‌ ئاراسته‌ی سنووری عێراق- سووریا."

سه‌رچاوه‌: خه‌ندان

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 38181

Your Comment

You are replying to: .
captcha