یه‌كێتی له‌باره‌ی پۆستی پارێزگاری که‌رکووک مه‌رج بۆ پارتی داده‌نێت

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌باره‌ی داواكاری پارتی بۆ دانانی پارێزگارێكی بێلایه‌ن بۆ که‌رکووک مه‌رج بۆ ئه‌و حیزبه‌ داده‌نێت و به‌رپرسێکی ئه‌و حیزبه‌ ده‌ڵێت: "هه‌ر كاتێک پارتی ڕه‌زامه‌ند بوو هه‌ر دوو پارێزگاری هه‌ولێر و دهۆک بدرێن به‌ كه‌سانی بێلایه‌ن ئێمه‌ش به‌ داواكه‌یان ڕازی ده‌بین".

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، جه‌مال شوكور جێگری لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی كه‌ركووكی یه‌كێتی به ‌SNNی ڕاگه‌یاند: بنكه‌ی جه‌ماوه‌ری یه‌كێتی له‌ كه‌ركووک به‌هێزه ‌و له ‌هه‌موو هه‌ڵبژاردنه‌كاندا ده‌نگی زۆرینه‌مان به‌ده‌ستهێناوه‌ بۆیه‌ به‌پێی هه‌موو پێوه‌ره‌كان پۆستی پارێزگاری كه‌ركووک مافی ئێمه‌یه ‌و هه‌ق نییه‌ پارتی بیانوو به‌و پرسه‌ بگرێت.

به‌رپرسه‌كه‌ی یه‌كێتی سه‌باره‌ت به‌ داواكارییه‌كه‌ی پارتی بۆ دانانی كه‌سێكی بێلایه‌ن بۆ پارێزگاری که‌رکووک وتی: "ئه‌گه‌ر پارتی به‌وه‌ ڕازییه‌ هه‌ر دوو پارێزگاری هه‌ولێر و دهۆک بدرێن به ‌كه‌سانی بێلایه‌ن ئه‌وا ئێمه‌ش رازین به‌ داواكارییێكی ئه‌وان".

به ‌وته‌ی جه‌مال شوكر، له‌ ئه‌نجومه‌نی پارێزگای هه‌ولێر پارتی خاوه‌نی (50+1)ی كورسییه‌كان نییه‌ به‌ڵام پۆستی پارێزگاری وه‌رگرت له ‌كاتێكدا یه‌كێتی له‌ دوایین هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراقدا به‌ ته‌نها توانی شه‌ش كورسی به‌ده‌ست بهێنێت.

ناوبراو ڕاشیگه‌یاند: پارێزگاری که‌رکووک پشكی یه‌كێتییه‌ و پارتیش مافی ئه‌وه‌ی نییه‌ له‌وباره‌یه‌وه‌ ڕای خۆی به‌ سه‌ر ئێمه‌دا بسه‌پێنێت.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 38180

Your Comment

You are replying to: .
captcha