وەزارەتی پێشمەرگە و شاندێکی هێزە هاوبەشەکانی عێراق لەبارەی جێگیر کردنی هێزی هاوبەش لەناوچە جێناکۆکەکان کۆ بوونەوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- به‌ مه‌به‌ستی دامه‌زراندنی دوو لیوای هاوبه‌ش، شاندی باڵای هەماهەنگی هاوبەشی وەزارەتی پێشمەرگە و هێزە هاوبەشەکانی عێراقی لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر کۆبوونەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، شاندی باڵای هەماهەنگی هاوبەشی وەزارەتی پێشمەرگە بە سەرۆکایەتی جەمال ئێمینکی سەرۆک ئەرکان و شاندی باڵای هێزە هاوبەشەکانی عێراق بە سەرۆکایەتی عه‌بدولئه‌میر شه‌مه‌ری جێگری فەرماندەی هێزە هاوبەشەکانی عێراق لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر کۆبوونەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا، کە هێزەکانی هاوپەیمانان تێیدا ئامادەبوون، باس لە دوایین هەنگاوەکانی دامەزراندنی دوو لیوای هاوبەش کرا، لەنێوان وەزارەتی پێشمەرگە و وەزارەتی بەرگری عێراقی، ئەرکی ئەم دوو لیوایە تایبەت دەبێت بە پڕکردنەوە و ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی سەربازی لەو شوێنانەی کە بۆشایی ئەمنی تێدایە لە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان.

هەروەها باس لە بەڕێوەچوونی کارەکانی بنکەکانی هەماهەنگی هاوبەش لەنێوان هەردوولا کرا.

هێزەکانی هاوپەیمانانیش بەڵێنیاندا، بەردەوام دەبن لە پاڵپشتی کردنی هێزەکانی پێشمەرگە و هێزە ئەمنیەکانی عێراقی بەتایبەت بۆ دامەزراندنی دوو لیوای هاوبەش.

News Code 3818

Your Comment

You are replying to: .
captcha