به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، میدیاکانی سوودان له‌وان سوودان تریبیۆن له هه‌واڵێکدا ڕایانگه‌یاند که ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ی ڕابردوو به‌رپرسانی کوردی سووریا ژنه چه‌کدارێکی گرووپی تیرۆریستیی داعشیان ڕاده‌ستی دیپلۆماتکارانی سوودان له شاری قامیشلۆی باکووری سووریا کردوووه که به‌ڕه‌گه‌ز سوودانی بوووه.
ڕۆژی هه‌ینی به‌رپرسانی کوردی سووریا ڕایانگه‌یاند که ئه‌وان ناتوانن نزیک به 5 هه‌زار چه‌کداری ده‌ستگیرکراوی داعش و نزیک به 5 هه‌زار که‌س له بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و چه‌کدارانه لای خۆیان بهێڵنه‌وه و ده‌بێ وڵاته‌کانیان وه‌ریانبگرنه‌وه.
عه‌بدولکه‌ریم عومه‌ر به‌رپرسی پێوه‌ندییه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری باکووری سووریا که له‌ژێر کۆنتڕۆڵی کورده‌کاندایه به هه‌واڵده‌ریی فه‌ڕه‌نسای ڕاگه‌یاندوووه که ئه‌و ژنه چه‌کداره‌ی داعش له‌سه‌ر داوای خارتووم ڕاده‌ستی به‌رپرسانی سوودان کراوه.
به‌رپرسانی وڵاتی سوودانیش ڕایانگهیاندوووه که نزیک به 150 هاووڵاتیی ئه‌و وڵاته ته‌ڤلی داعش بوونه که 70 که‌سیان بۆ شه‌ڕ هاوشانی گرووپی تیرۆریستیی داعش به‌ره‌و عێراق، لیبیا و سووریا ڕۆیشتوونه. 40 ئه‌ندامی سوودانیی داعش‌یش له عێراق و سووریا کوژراون و 20 که‌سی دیکه‌ش له لیبیا کوژراون.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment