به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، مه‌ولوود چاووشئۆغڵۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی تورکیا له میانی سه‌ردانێکی فه‌رمی بۆ وڵاتی سورینام له‌گه‌ڵ یدز پۆلاک بیگل وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و وڵاته کۆ بوووه‌وه و دواتر کۆنگره‌یێکی ڕۆژنامه‌وانی ڕێکخست و گوتی: کۆبوونه‌وه‌یێکی سێقۆڵی له‌گه‌ڵ هاوتا ڕووسی و ئێرانییه‌که‌م له‌سه‌ر پرسی سووریا له نیۆیۆرک ئه‌نجام ده‌ده‌م.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی تورکیا له‌باره‌ی ڕێککه‌وتننامه‌ی سۆچی که له نێوان ئه‌ردۆغان و پووتندا ئه‌نجام درا وتیشی: "له‌مه‌ودوا ئه‌وه‌ی پێویسته بکرێت جێبه‌جێ کردنی ئاگربه‌سته به‌ته‌واوی و چاره‌سه‌ری سیاسییه.
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه کرد: له نیۆیۆرک له‌باره‌ی پرسی سووریاوه کۆبوونه‌وه‌یێکی سێقۆڵی له‌گه‌ڵ ھاوتا ڕووسی و ئێرانییه‌که‌ی ئه‌نجام ده‌دات.
سه‌رچاوه: هه‌واڵده‌ریی ئه‌نادۆڵو
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment