کوردپرێس: به‌پێی ئه‌و ڕاگه‌یه‌نراوه‌ی له ناوه‌ندی راگه‌یاندنی سه‌رۆکایه‌تیی کۆماری تورکیا بڵاو کراوه‌ته‌وه ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان به مه‌به‌ستی به‌شداری کردن له کۆبوونه‌وه‌ی کۆمه‌ڵه‌ی گشتیی نه‌ته‌وه یه‌کگرتوووه‌کان له ٢٣-٢٧ی ئه‌م مانگه سه‌ردانی ئه‌مریکا ده‌کات.
ئه‌ردۆغان پێش به‌شداری له کۆبوونه‌وه‌ی کۆمه‌ڵه‌ی گشتیی نه‌ته‌وه یه‌کگرتوووه‌کان ڕۆژی دووشه‌ممه‌ی ٢٤ی ئهیلوول به‌شداری له کۆبوونه‌وه‌کانی ڕێککه‌وتنی په‌نابه‌رانی جیھانی له ئاستی باڵا ده‌کات.
سه‌رکۆمار ئه‌ردۆغان له ڕۆژی یه‌که‌می کۆبوونه‌وه‌ی نه‌ته‌وه یه‌کگرتوووه‌کان که ده‌کاته ٢٥ی ئهیلوول وتارێک له ئه‌نجومه‌نه‌که پێشکه‌ش ده‌کات.
ئه‌ردۆغان ھه‌مان ڕۆژ به‌شدار ده‌بێت له ئێواره‌خوانێکی ھاوبه‌ش که له‌لایه‌ن سکرتێری گشتیی نه‌ته‌وه یه‌کگرتوووه‌کان ئه‌نتۆنیۆ گوتیرێس ڕێک ده‌خرێ.
پێشبینی ئه‌وه‌ش ده‌کرێ ئه‌ردۆغان له پاڵ گوتیرێس له‌گه‌ڵ ژماره‌یێکی زۆری سه‌رکرده و سه‌رۆکوه‌زیرانی وڵاتانی جیھان کۆبوونه‌وه‌ی دووقۆڵی ئه‌نجام بدات.
ھاوکات چاوه‌ڕێی ده‌کری سه‌رکۆماری تورکیا له‌گه‌ڵ ژماره‌یێکی زۆری به‌رپرسی باڵا و نوێنه‌رانی کۆمه‌ڵگای تورک و موسڵمان له ئه‌مریکا و نوێنه‌رانی ده‌زگاکانی راگه‌یاندن کۆ ببێته‌وه.
سه‌رچاوه: هه‌واڵده‌ریی ئه‌نادۆڵو
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment