هاوپه‌یمانی: به‌ دوای ڕۆیشتنی به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆکێکی نوێ هه‌ڵده‌بژێرێن

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی به‌ڕێوه‌بردن له‌ هاوپه‌یمانی بۆ دیموكراسی و دادپه‌روه‌ری ئاماژه‌ به‌ ڕۆیشتنی به‌رهه‌م ساڵح له‌و حیزبه‌ ده‌کات و ده‌ڵێت: له‌ ڕۆژانی داهاتوودا چه‌ند كۆبوونه‌وه‌ و کۆنگره‌یێک بۆ دیاریكردنی سه‌رۆک و ناوه‌ندی بڕیار بۆ قه‌واره‌كه‌یان ئه‌نجام ده‌ده‌ن.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، عه‌لی كه‌ریم ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی به‌ڕێوه‌بردنی هاوپه‌یمانی بۆ دیموكراسی و دادپه‌ره‌وه‌ری ڕایگه‌یاندوووه‌: "به‌ بڕوای من ڕۆیشتنی دكتۆر به‌رهه‌م گورزێكی گه‌وره‌یه‌ بۆ هاوپه‌یمانی له‌م قۆناغه‌دا به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هاوپه‌یمانی به‌رده‌وام ده‌بێت و له‌ چه‌ند ڕۆژی داهاتوودا كۆنگره‌ و كۆبوونه‌وه‌ی گشتیی جۆراوجۆر له‌ ناو هاوپه‌یمانی ڕێک ده‌خرێت بۆ دانانی میكانیزمێكی نوێ بۆ دیاری كردنی سه‌رۆک و ناوه‌ندی بڕیارێک كه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌م قۆناغه‌دا بگونجێت".

ناوبراو سه‌باره‌ت به‌ شكاندنی بایكۆتی ھه‌ڵبژاردن له‌لایه‌ن قه‌واره‌ی هاوپه‌یمانییه‌وه‌ گوتیشی: "تا ئێستا بڕیاری له‌و جۆره‌ نه‌دراوه‌، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا پێشنیاری له‌و جۆره‌ زۆر هاتوووه‌ بۆ ئه‌وه‌ی بایكۆته‌كه‌ بشكێنرێت به‌ڵام تا ئیستا هیچ بڕیارێک له‌ سه‌ركردایه‌تیی ئێستای ھاوپه‌یمانی له‌وباره‌یه‌وه‌ نه‌دراوه‌".

سه‌رچاوه‌: ڕادیۆ نه‌وا

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 38168

Your Comment

You are replying to: .
captcha