به‌هۆی هه‌ڕه‌شه‌ی داعشه‌وه‌ گونده‌کانی که‌رکووک چۆڵ ده‌کرێت

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى شاره‌وانى قه‌ره‌ته‌په‌ ڕای‌گه‌یاند: به‌هۆى هه‌ڕه‌شه‌ى چه‌كدارانى داعشه‌وه‌ دانیشتوووانى گوندێكى سه‌ر به‌ شارۆچكه‌ى قه‌ره‌ته‌په‌ گو‌نده‌كه‌یان چۆڵ كرد.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕه‌حیم عه‌زیز ده‌ڵێت: "دانیشتوووانى گوندى سارى ته‌په‌ى سه‌ر به‌ شارۆچكه‌ى قه‌ره‌ته‌په‌ كه‌ ژماره‌یان چه‌ند ماڵێک ده‌بوون، له‌ ترسی هه‌ڕه‌شه‌ى چه‌كدارانی داعش گونده‌كه‌ى خۆیان به‌جێهێشت".

ناوبراو ئاماژه‌ى به‌وه‌ش كرد: "دانیشتوووانى گونده‌كه‌ له‌ نه‌ته‌وه‌ى عه‌ره‌بن و سه‌رقاڵى كارى كشتوكاڵ و به‌خێوكردنى مه‌ڕ و ماڵاتن بوون".

سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى شاره‌وانى قه‌ره‌ته‌په‌ وتیشى: "له‌ ڕۆژانی ڕابردوودا تیرۆریستانى داعش خانووى دوو هاووڵاتیی دانیشتووى گونده‌كه‌یان ته‌قانده‌وه‌ و هه‌ر ئه‌وه‌ش وای كردوووه‌ دانیشتوووانه‌كه‌ى گونده‌كه‌ به‌جێبهێڵن".

سه‌رچاوه‌: خه‌ندان

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 38165

Your Comment

You are replying to: .
captcha