بەپێی هەواڵی کوردپرێس، حه‌سه‌ن كه‌ریم، جێگرى یه‌كه‌مى سه‌رۆكى په‌رله‌مانى عێراق، له‌سه‌ر فراكسیۆنى سائیروون، ڕایگه‌یاند: "ناكۆكییه‌كان له‌سه‌ر گه‌وره‌ترین كوتله‌ى په‌رله‌مانى، تائێستاش به‌رده‌وامه، ئه‌و كاره‌ش له‌لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانه‌وه یه‌كلایی ناكرێته‌وه، چوونكه پێشتر دادگاى فیدڕاڵى له‌ساڵى 2010 ڕوونكردنه‌وه‌ى له‌باره‌وه داوه".
ئاماژه‌ى به‌وه‌ش دا، كه ئه‌و ناكۆكییانه به‌دیاری كردنى كه‌سێكى سه‌ربه‌خۆ بۆ وه‌رگرتنى پۆستى سه‌رۆک وه‌زیرانى عێراق له‌لایه‌ن هێزه سیاسییه‌كانه‌وه، كۆتایی به‌و گفتوگۆ و ناكۆكییه ده‌هێنێت، گوتیشی: "ده‌بێت كه‌سێكى سه‌ربه‌خۆ و لێهاتوو دیاری بكرێت، تواناى ئه‌وه‌ى هه‌بێت خزمه‌تى هاووڵاتییان بكات و گه‌نده‌ڵێ نه‌هێڵێت، مه‌رجه‌كانى مه‌رجه‌عییه‌تیشی تێدا بێت".
سەرچاوە: میدیاکانی هەرێم
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment