پەرلەمانتارێکی کۆمەڵی ئیسلامی خۆی بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق بەربژێر کرد

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- پەرلەمانتاری فراکسیۆنی کۆمەڵی ئیسلامی کوردستان خۆی بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق بەربژێر کرد و رایگەیاند: لە نێو شیعە و سوننەکان پاڵشتییێکی زۆرم لێدەکرێ.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سەلیم شووشکەیی، پەرلەمانتاری فراکسیۆنی کۆمەڵی ئیسلامیی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند: فراکسیۆن و ئەنجوومەنی سیاسیی کۆمەڵی ئیسلامیی کوردستان رایانسپاردم بۆ ئەوەی خۆم بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق بەربژێر بکەم، منیش بە فەرمی خۆم بەربژێرکرد و بە مافی خۆمانیشی دەزانین و ئامانجمان کێبڕکێیێکی دیموکراتییانەیە.

سەبارەت بە پاڵپشتی کردنی لەلایەن یەکگرتوو، گۆڕان و هاوپەیمانییەوە، سەلیم شووشکەیی گوتی: "هاوپەیمانێتییەکەمان هەڵوەشاوەتەوە دوای ئەوەی فراکسیۆنی گۆران سوێندی یاسایی نەخوارد و بەرهەم ساڵح گەڕایەوە نێو یەکێتی.

ئەو پەرلەمانتارەی کۆمەڵی ئیسلامی ئاماژەی بەوەش کرد، لە نێو شیعە و سوننەکان پاڵشتییێکی زۆری لێدەکرێت و چاوەڕێی ئەوەیە دەنگێکی بەرچاو لە نێو پەرلەماندا بەدەست بهێنێت.

سەرچاوە: ڕووداو

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 38161

Your Comment

You are replying to: .
captcha