بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سەلیم شووشکەیی، پەرلەمانتاری فراکسیۆنی کۆمەڵی ئیسلامیی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند: فراکسیۆن و ئەنجوومەنی سیاسیی کۆمەڵی ئیسلامیی کوردستان رایانسپاردم بۆ ئەوەی خۆم بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق بەربژێر بکەم، منیش بە فەرمی خۆم بەربژێرکرد و بە مافی خۆمانیشی دەزانین و ئامانجمان کێبڕکێیێکی دیموکراتییانەیە.
سەبارەت بە پاڵپشتی کردنی لەلایەن یەکگرتوو، گۆڕان و هاوپەیمانییەوە، سەلیم شووشکەیی گوتی: "هاوپەیمانێتییەکەمان هەڵوەشاوەتەوە دوای ئەوەی فراکسیۆنی گۆران سوێندی یاسایی نەخوارد و بەرهەم ساڵح گەڕایەوە نێو یەکێتی.
ئەو پەرلەمانتارەی کۆمەڵی ئیسلامی ئاماژەی بەوەش کرد، لە نێو شیعە و سوننەکان پاڵشتییێکی زۆری لێدەکرێت و چاوەڕێی ئەوەیە دەنگێکی بەرچاو لە نێو پەرلەماندا بەدەست بهێنێت.
سەرچاوە: ڕووداو
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment