بەپێی هەواڵی کوردپرێس، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا راپۆرتی ساڵانەی خۆی سەبارەت بە تیرۆر لە جیھان بڵاو کردەوە، لە ڕاپۆرتەکەدا ھێزەکانی سووریای دیموکرات و لە نێویدا یەکینەکانی پاراستنی گەل بە ھاوپەیمانی ئەمریکا ناودەھێنێت لە شەڕی دژ بە تیرۆر، بە پێچەوانەی راپۆرتی ساڵی رابردووی، کە لەسەر داوای تورکیا یەپەگەی لە لیستی تیرۆر دانابوو.
لەو بارەیەوە تورکیا ناڕەزایی دەربڕیوە و لە ڕێی ئاژانسی ئەنادۆڵو ڕایگەیاندووە، وەزارەتی دەرەوەی تورکیا لەو بارەیەوە وەڵامی دەبێت.
سەرچاوە: خەڵک
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment