ئيسرائيل ده‌يه‌وێت شه‌ڕ و خوێنڕشتن له‌ سووريا به‌رده‌وام بێت

بەشی جیهان- ياسين ئه‌كتاى، راوێژكارى سه‌رۆک کۆماری توركيا، رايگه‌ياند: "ئيسرائيل ده‌يه‌وێت ره‌وشى له‌ بار بۆ سه‌ركه‌وتنى رێككه‌وتنى ئيدلب بشێوێنێت".

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، له‌ لێدوانێكيدا بۆ ئاژانسى سپۆتنيكى رووسى، ئه‌كتاى گوتى: "ئيسرائيل به‌ هێرشى بۆ سه‌ر سووريا، ده‌يه‌وێت ئه‌و كه‌شوهه‌وا ئه‌رێنييه‌ بشێوێنێت كه‌ بۆ جێبه‌جێ كردنى رێككه‌وتنى ئيدلب هاتووه‌ته‌ ئاراوه".

ناوبراو گوتيشى: ئه‌و رێككه‌وتنه‌ى توركيا و رووسيا له‌ باره‌ى ئيدلبه‌وه‌ پێى گه‌يشتوون ده‌سته‌به‌رى هێنانه‌كايه‌ى ئاشتى و سه‌رخستنى پرۆسه‌ى بنياتنانه‌وه‌ى سووريا ده‌كات.

راوێژكارى سه‌رۆک کۆماری توركيا هه‌روه‌ها گوتى: لاوازكردنى سووريا، درووست كردنى ئاژاوه‌ و ناسه‌قامگيرى پێشينه‌ى كار و ئامانجى ئيسرائيله‌، به‌ بێ ئه‌وه‌ى گوێ به‌وه‌ بدات، كێ سه‌رۆكى ئه‌و وڵاته‌يه‌، ئه‌سه‌ده‌ يان كه‌سێكى ديكه.

ياسين ئه‌كتاى دووپاتيشي كرده‌وه‌ ئيسرائيل ده‌يه‌وێت شه‌ڕ و خوێنڕشتن له‌ سووريا به‌رده‌وام بێت، بۆ ئه‌وه‌ى سووريا تووشى داهێزران بێت و وزه‌ى زۆرى به‌ فيڕۆ بڕوات و نه‌بێته‌ وڵاتێكى به‌هێزى دراوسێى ئيسرائيل".

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 38156

Your Comment

You are replying to: .
captcha