بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لهو بارهيهوه وتهبێژى پارتى ديموكراتى كوردستان له راگهيهندراوێكدا رايگهياند: ئێمە وەكوو پارتی دیموكراتی كوردستان رایدەگەیێنین كە پۆستی سەرۆكی كۆمار ئیستحقاقی گەلی كوردستانە و نابێ هیچ لایەنێک تەنیا بە موڵكی خۆی بزانێت، بۆیە پارتی بۆ پڕكردنەوەی پۆستی سەرۆک كۆماری عێراق كاندیدی خۆی دەبێت.
لە درێژەی ڕاگەیێندراوەکەدا هاتووە ئێمە لە پارتی دیموكراتی كوردستان لە دوا كۆبوونەوەماندا لەگەڵ جێگری سكرتێری گشتی و بەرپرسی دەستەی كارگێڕی و ئەندامانی مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتمانی، خواست و هەوڵەكانمان بۆ ئەوە بوو وەک چۆن بە یەكگرتوویی و یەک بەرنامەیەیی لە بەغداین، هەرواش بۆ پۆستی سەرۆک كۆمار لەسەر یەک كاندید رێک بكەوین، هەروەها وەكوو ئیستحقاقی هەڵبژاردن بەحەقی خۆمان زانی پۆستی سەرۆک كۆمار كە چەند جارێكە لە لایەن یەكێتیەوە كاندیدی بۆ دیاری كراوە، ئەم جاریان لە لایەن پارتیەوە و بە كاندیدی پارتی پڕ بكرێتەوە، لەم بارەوەش پێشنیاز و را گۆڕینەوەمان هەبووە، بڕیار وابوو برایانی یەكێتی دوای گەڕانەوەیان بۆ كۆبوونەوەی مەكتەبی سیاسی ئاگادارمان بكەنەوە، بەڵام ئاگاداریان نەكردینەوە تا لە راگەیاندنەکانەوە بیستمان كە بەرهەم ساڵحيان دوای گەڕانەوەی بۆ ناو یەكێتی تاک لایهنە بۆ پۆستی سەرۆک كۆمار پاڵاوتووە.
ئێمە وەكوو پارتی دیموكراتی كوردستان رایدەگەیێنین كە پۆستی سەرۆكی كۆمار ئیستحقاقی گەلی كوردستانە و نابێ هیچ لایەنێک تەنیا بە موڵكی خۆی بزانێت، بۆیە پارتی بۆ پڕكردنەوەی پۆستی سەرۆک كۆماری عێراق كاندیدی خۆی دەبێت.
سەرچاوە: K24
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment