بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ماهر حه‌ماد جوحان بریكاری وه‌زاره‌تى دارایى عێراق له لێدوانێكى رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: پرۆژه‌ی بودجه‌ى ساڵى 2019 دیاری كراوه و وه‌ک ساڵانى پێشوو نییه، چوونكه بارودۆخى وڵات گۆڕدراوه، گۆڕانكارى و پێویستى گه‌وره هاتوونه‌ته‌ئاراوه.
ئاماژه‌ى به‌وه‌ش داوه، به‌پێى ئه‌و پرۆژه یاسایه‌ى ته‌واو كراوه و به‌رز ده‌كرێته‌وه بۆ ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران، نرخى نه‌وت له نێوان 55 بۆ 60 دۆلار دیاری كراوه، ئه‌وه‌ش دستێکی کراوەتر ده‌دات به حكوومه‌ت بۆ پێشكه‌ش كردنى خزمه‌تگوزارى و خه‌رجى زیاتر.
بریكاری وه‌زاره‌تی دارایی عێراق باسى له‌وه كردووە كه بڕى نه‌وتى هه‌نارده‌كراوی رۆژانه له بودجه‌دا به 3.8 بۆ 4 ملیۆن به‌رمیل دیاری كراوه و به‌شێكى نه‌وتی هه‌رێمى كوردستانیش له‌و بڕه‌دا دانراوه كه هه‌نارده ده‌كرێت. ده‌شڵێت "هیواخوازین عێراق بتوانێت 4 ملیۆن به‌رمیل هه‌نارده بكات، چوونكه له ئێستادا رۆژانه 3.8 ملیۆنه و هه‌ندێک جار كه‌متریشه".
سەرچاوە: ڕادیۆ نەوا
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment