کوردپرێس:
پڕۆسەی پێکهێنانی حکوومەتی نوێی عێراق پاش ئەوەی محەمەد حەلبووسی وەکوو سەرۆکی پەدلەمانی چوارەم هەڵبژێردرا پێی نایە قۆناغێکی نوێیەوە و ئێستا دوو پۆستی سیادیی عێراق واتا سەرۆککۆمار و سەرۆکوەزیران دەبێت یەکلا بکرێتەوە و گرینگترین پۆستی ئەو حکوومەتە سەرۆکایەتیی وەزیرانە کە بە حوکمی ئەوەی زیاترین دەسەڵاتی لا دەبێت زۆر بە هەند وەردەگیرێت و موناقەشە و ڕاگۆڕینەوەی لایەنەکان بۆ دیاریکردنی کەسێک لە نێو شیعەکان بۆ ئەو پۆستە بەردەوامە.
هادی عامری ئەمڕۆ سێشەممە لەمیانی كۆنگرەیێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، لەسەر داوای مەرجەعی باڵای شیعەكانی عێراق لەكاندیدبوونی بۆ پۆستی سەرۆك وەزیرانی عێراق كشاوەتەوە.
کۆدی ههواڵنێر: 60103
Your Comment