داعش لە گوڵاڵە گوندێکی عەرەبنشینی کۆنترۆڵ کرد

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- چه‌كدارانی داعش له‌ سنووری شارۆچكه‌ی گوڵاڵه‌ی سه‌ر به ‌قه‌زای خانه‌قین گوندی (قایه‌)ی عه‌ره‌بنشین كۆنترۆڵ دەکەن. فه‌رمانده‌یه‌كی پێشمه‌رگه‌ ده‌ڵێت، سێ كه‌س له‌ دانیشتووانی گونده‌كه‌ به ‌سه‌ختی برینداربوون.‌

کوردپرێس:

موقه‌ده‌م ئه‌حمه‌د مسته‌فا، فه‌رمانده‌ی فه‌وجی یه‌كی لیوای سێ-ی پیاده‌ی هێزی پێشمەرگە به‌ (رووداو)ی راگه‌یاند "كاژێر 10:30 خوله‌كی شەو چه‌كدارانی داعش- كه‌ ژماره‌یان 40 چه‌كدار بووە- هه‌ڵیانكوتاوەتە‌ سه‌ر گوندی قایه‌ كه‌ دانیشتوانه‌كه‌ی عه‌ره‌بی شیعه‌ مه‌زهه‌بن، گونده‌كه‌یان كۆترۆڵكردووه.‌ سێ ماڵ و دوو ئۆتۆمبێلیان سوتاندووه‌. دانیشتووانی گونده‌كه‌ش ئاواره‌ی چه‌مه‌كانی شێخ بابا بوون".

ئه‌حمه‌د مسته‌فا گوتیشی "داعش به‌ هاوه‌ن، بیكه‌یسی و ئاڕبیجی هێرشیكردووەته‌ سه‌ر گونده‌كه.‌ دانیشتووانەکەی بۆ ماوه‌ی 40 خوله‌ك رووبه‌ڕوویان وه‌ستاونه‌ته‌وه‌ به‌ڵام دواجار داعش گونده‌كه‌ی كۆنترۆڵكردووە، به‌وهۆیه‌شه‌وه‌ سێ كه‌س به‌سه‌ختی برینداركراون، دوو كه‌سی دیكه‌ش بێسه‌روشوێنن کە گومانده‌كرێت كوژرابن".

له‌باره‌ی هۆكاری هێرشه‌كه‌ی داعش بۆ سه‌ر گوندی قایه‌، موقه‌ده‌م ئه‌حمه‌د گوتی "دانیشتووانەکەی شیعه‌ مه‌زهه‌بن. چه‌ند رۆژێك پێش ئێستا داعش داوای لێكردوون یادی ئیمامی حوسێن نەکەنەوە به‌ڵام ئه‌وان گوێیان به‌ هه‌ڕه‌شه‌ی داعش نه‌داوه‌ و ئاڵایان هه‌ڵكردووه‌، چونكه‌ به‌شێك له‌ دانیشتووانی گونده‌کە په‌یوه‌ندییان هه‌یه‌ له‌گه‌ڵ چه‌كدارانی عه‌سائیب ئه‌هللحه‌ق، ئه‌وان چه‌كیان پێداون بۆ پارێزگاریكردن له‌ خۆیان".

*لە تۆڕی میدیاییی ڕووداو وەرگیراوە

News Code 38141

Your Comment

You are replying to: .
captcha