به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، هه‌سه‌ده له ڕاگه‌یێندراوێكدا ئاماری شه‌ڕی 24 كاتژمێری ڕابردووی قۆناغی كۆتاییی هه‌ڵمه‌تی گه‌رده‌لوولی جه‌زیره‌ی ئاشكرا كرد و ڕایگهیاندوووه له گوندی باخۆزی سه‌روو شه‌ڕ به‌رده‌وامه و 14 چه‌كداری داعش كوژراون.
له‌و ڕاگه‌یێندراوه‌دا ئاماژه به‌وه كراوه له شه‌وی شه‌ممه شه‌ڕ له گوندی باخۆزی سه‌روو به‌رده‌وامه و چه‌كداران هه‌وڵیان داوه به‌ره‌و ئه‌و خاڵانه پێشڕه‌وی بكه‌ن كه هێزه‌كانیان ڕزگاریان كردوون به‌ڵام شكستیان هێناوه.
هه‌سه‌ده ئه‌وه‌شی خستووه‌ته ڕوو چه‌كداران له هێرشه‌كه‌یاندا ماتۆڕ و هاوه‌ن و تۆپهاوێژیان به‌كار هێناوه و له‌م شه‌ڕه‌دا ژماره‌یێک چه‌كداری داعش كوژران و دوو شه‌ڕڤانیش بریندار بوون.
ناوه‌ندی راگه‌یاندنی هێزه‌كانی سووریای دیموكراتی (هه‌سه‌ده) ڕوونی كردوووه‌ته‌وه هێزه‌كانمان پێشڕه‌وییان كردوووه و چوار خاڵیان له نێو گوندی باخۆز ڕزگار كردوووه، له هه‌مان كاتدا، هێزه‌كانیان له كۆڵانه سه‌ره‌كییه‌كانی گونده‌كه‌دا پێشڕه‌وییان كردوووه.
سه‌رچاوه: خه‌ندان
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment