یه‌کێتیی ئه‌ورووپا و بانکی نێوده‌وڵه‌تی ڕێککه‌وتنێک له‌گه‌ڵ عێراق واژۆ ده‌که‌ن

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- یه‌کێتیی ئه‌ورووپا و بانکی نێوده‌وڵه‌تی رێککه‌وتنێکیان له‌گه‌ڵ عێراق به‌ به‌های 15.6 ملیۆن یۆرۆ واژۆ کرد که‌ بۆ باشترکردنی کاری ده‌زگاکانی چاودێری و به‌ڕێوه‌بردنی سه‌رچاوه‌ گشتییه‌کانه‌ له‌ عێراقدا.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، له ‌ڕاگه‌یێنراوێکی هاوبه‌شی یه‌کێتیی ئه‌ورووپا و بانکی نێوده‌وڵه‌تیدا هاتوووه:‌ "ڕۆژی یه‌کشه‌ممه‌ 16ی ئه‌یلوولی 2018 له‌گه‌ڵ عێراق ڕێککه‌وتنێکمان واژۆ کرد ده‌رباره‌ی به‌رنامه‌ی هاریکاری ته‌کنیکی به‌ به‌های 15.6 ملیۆن یۆرۆ بۆ باشترکردنی کاری ده‌زگاکانی چاودێری و به‌ڕێوه‌بردنی سه‌رچاوه‌ گشتییه‌کان و پێشکه‌ش کردنی خزمه‌تگوزارییه‌کان له‌ عێراقدا".

له‌ ڕاگه‌یێندراوه‌که‌دا باس له‌وه‌ش کراوه‌ که‌ ئه‌م ده‌ستپێشخه‌رییه‌ بانکی نێوده‌وڵه‌تی و یه‌کێتیی ئه‌ورووپا به‌یه‌که‌وه‌ جێبه‌جێی ده‌که‌ن که‌ وه‌ک ته‌واوکه‌ری نوێگه‌رییه‌ له‌ سیسته‌می به‌ڕێوه‌بردنی داراییی گشتی که‌ به‌هاکه‌ی 41.5 ملیۆن یۆرۆیه‌ و بانکی نێوده‌وڵه‌تی له‌ساڵی 2017دا ڕای‌گه‌یاندوووه‌ که‌ خاڵه‌ لاوازه‌کانی به‌ڕێوه‌بردنی داراییی گشتیی عێراق دیاری ده‌کات و چاره‌سه‌ری ده‌کات.

سه‌رچاوه‌: میلله‌ت پرێس

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 38126

Your Comment

You are replying to: .
captcha