چوار لایه‌نه‌که‌ی هه‌رێمی کوردستان هیچ هه‌ماهه‌نگییێکیان له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق نییه‌

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- چوار لایه‌نه‌كه‌ی هه‌رێمی كوردستان كه‌ هاوپه‌یمانیان له ‌به‌غدا ڕاگه‌یاندوووه‌ هیچ هه‌ماهه‌نگییێكیان له ‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق نییه‌ پێكه‌وه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، پێشتر هه‌ریه‌كه‌ له ‌فراكسیۆنه‌كانی (بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ‌و كۆمه‌ڵی ئیسلامی و یه‌كگرتووی ئیسلامی هاوپه‌یمانی بۆ دیموكراسی دادپه‌روه‌ری) كه‌ خاوه‌نی ١١ كورسی په‌رله‌مانی عێراقن‌ و به ‌چوار لایه‌نه‌كه‌ له‌ ماوه‌ی ڕابردوودا ناو‌زه‌ند ده‌كران هاوپه‌یمانییان له‌ په‌رله‌مانی عێراق ڕاگه‌یاندوووه‌.

به‌ڵام ئه‌وه‌ی ئێستا به ‌جموجوڵه‌كانی ئه‌و لایه‌نانه‌وه‌ ده‌بینرێت ئه‌وه‌یه‌ كه‌ له ‌په‌رله‌مانی عێراق‌ و له‌ شاری به‌غدا هیچ هه‌ماهه‌نگییێک له ‌نێوانیاندا نییه‌ به‌تایبه‌تی له ‌ماوه‌ی دوو كۆبوونه‌وه‌ی ڕابردووی په‌رله‌مانی عێراق.

ڕۆژی شه‌ممه‌ كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مانی عێراق به‌ڕێوه‌چوو بۆ هه‌ڵبژاردنی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی عێراق كه‌ پشكی كورد له‌و پۆسته‌ جێگری دووه‌مه‌ به‌ڵام لایه‌نه‌كان نه‌یانتوانی بگه‌نه‌ ڕێككه‌وتنێک بۆ كاندیدێک بۆ ئه‌و پۆسته‌.

جگه‌ له‌وه‌ چوار لایه‌نه‌كه‌ دوو كاندیدی جیاوازییان هه‌بوو بۆ ئه‌و پۆسته كه‌ بریتی بوون له‌ (ئه‌حمه‌دی حاجی ڕه‌شید له‌ فراكسیۆنی كۆمه‌ڵ و موسه‌ننا ئه‌مین له ‌فراكسیۆنی یه‌كگرتوو)، ئه‌وه‌ش جگه‌ له ‌مه‌لا به‌شیر له‌ فراكسیۆنی پارتی دیموكرات كه‌ هیچ كامیان ده‌نگی پێویستیان بۆ ئه‌و پۆسته‌ به‌ده‌ست نه‌هێنا بۆ پۆسته‌كه‌.

به‌پێی زانیارییه‌كانی شارپرێس فراكسیۆنی گۆڕان هیچ كام له‌ په‌رله‌مانتاره‌كانی له‌و كۆبوونه‌یه‌ به‌شدار نه‌بوون، هه‌روه‌ها دوان له ‌په‌رله‌مانتاره‌كانی فراكسیۆنه‌كانی كۆمه‌ڵ‌ و یه‌كگرتوو له ‌كۆبوونه‌كه‌ به‌شدار نه‌بوون و ده‌نگیان نه‌داوه‌.

هاوكات له ‌ماوه‌ی دوو كۆبوونه‌وه‌ی ڕابردوودا فراكسیۆنی گۆڕان به‌شداری كۆبوونه‌وه‌كانی نه‌كردوووه‌ و زانیارییه‌كانیش باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ گۆڕان بۆ به‌شداری نه‌كردن له‌و كۆبوونه‌وانه‌ هیچ هه‌ماهه‌نگییێكی له‌گه‌ڵ سێ‌ لایه‌نه‌كی‌تر نه‌بوووه‌.

هۆشیار عه‌بدوڵڵا ده‌شڵێت ڕه‌خنه‌ له‌ به‌شداریی حیزبه‌ ئۆزپۆیسیۆنه‌کانی کوردستان له‌ کۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مان ده‌گرێت و ده‌ڵێت: جگه‌ له‌ "ئێمه‌ وه‌ک فراكسیۆنی گۆڕان، كه‌ له‌ دژی ته‌زویر بایكۆتی دانیشتنه‌كانمان كردوووه‌ و وه‌ک هه‌ڵوێست جا بچووک بێت یا گه‌وره‌ گه‌یاندوومانه‌ته‌ هه‌موو لایێک تێكرای كوتله‌ كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتی و پارتی به‌ به‌شداربوونیان له ‌كۆبونه‌وه‌ی په‌رله‌مان جگه‌ له‌وه‌ی پۆستی جێگری دووه‌می سه‌رۆكی په‌رله‌مانیان به‌خشییه‌ پارتی چیتریان ده‌سكه‌وت كه‌ پرسیارێكی ره‌وایه‌، ئه‌گه‌ر كوتله‌كانی‌تر ئاماده‌ نه‌بوونایه‌ له‌و دانیشتنه یه‌كێتی و پارتی به‌ ته‌نیا ئاماده‌ بوون بچنه‌ دانیشتنه‌كه‌ی په‌رله‌مانه‌وه‌؟".

ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: "پرسیارێكی‌تر ئه‌وه‌یه‌ ئایا هیچ كوتله‌یێكی گه‌وره‌ی عێراقی حه‌رفێكی وتوووه‌ له‌سه‌ر مافه‌ ده‌ستوورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان؟! له‌سه‌ر که‌رکووک، له‌سه‌ر پێشمه‌رگه‌، له‌سه‌ر نه‌وت، له‌سه‌ر بودجه‌، له‌سه‌ر هاوبه‌شی ڕاسته‌قینه‌ هیچیان وتوووه‌، ئه‌سڵه‌ن ئاماده‌ بوون موناقه‌شه‌شی بكه‌ن وا كوتله‌ كوردستانییه‌كان په‌له‌یانه‌ پرۆسه‌ی سیاسی دوای ئه‌م ته‌زویره‌ گه‌وره‌یه‌ ئاسایی بروات به‌رێوه‌؟".

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 38123

Your Comment

You are replying to: .
captcha