پێویستە پەلە بکرێت لە پێکهێنانی حکوومەتی نوێی عێراق

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی عێراق و یان کۆبیش جەختیان کردەوە لە پەلە کردن لە پێکهێنانی حکوومەتی نوێی عێراق بە لەبەرچاو گرتنی وادە دەستورییەکان.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، نووسینگەی راگەیاندنی حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی عێراق ئەمڕۆ یەکشەممە بڵاوی کردەوە، عەبادی لەگەڵ یان کۆبیش نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان "یۆنامی" لە عێراق کۆبووەتەوە، لە کۆبوونەوەکەدا جەخت کراوەتەوە لە بایەخی پەلەکردن لە هەوڵەکانی پێکهێنانی حکوومەتی نوێ.

بە گوێرەی بەیاننامەکە لە کۆبوونەوەی نێوان عەبادی و کۆبیش ئاماژە بەوە کراوە، پێویستە لە بابەتی پێکهێنانی کابینەی حکوومەتی عێراق وادە دەستوورییەکان لەبەرچاو بگیرێت، بۆ ئەوەی بتوانرێت پرۆسەی ئاوەدان کردنەوە و گەشەپێدانی خزمەتتگوزارییەکان پەلەی تیا بکرێت، جگە لەوە پێکهێنانی حکوومەت کاریگەریی دەبێت لەسەر دۆخی ئەمنی و ئاسایش لە عێراق.

ئەوە لە کاتێکدایە لە ئێستادا گۆڕەپانی سیاسیی عێراق جموجوڵێکی گەرم و فراوان بەخۆیەوە دەبینێت لە نێوان هێزە سیاسییە سەرکەوتووەکانی هەڵبژاردن، بە مەبەستی پێکهێنانی گەورەترین قەوارەی پەرلەمانی، بۆ ئەوەی راسپێردرێت بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی عێراق.

سەرچاوە: ئین ئاڕتی

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 38118

Your Comment

You are replying to: .
captcha