سەرۆک کۆماری عێراق پیرۆزبایی لە دەستەی سەرۆکایەتیی نوێ دەکات

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆک کۆماری عێراق لە چەند پەیامی جیاجیادا پیرۆزبایی لە ئەندامانی دەستەی سەرۆکایەتیی نوێی پەرلەمانی عێراق دەکات.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، فواد مەعسووم لە پەیامەکەیدا هیواشی خواستووە ئەنجومەنی نوێنەران سەرکەوتوو بێت لە راپەڕاندنی ئەرکە نیشتمانیی و دەستورییەکانی بەو جۆرەی پاراستنی بەرژەوەندییە باڵا نیشتمانییەکان زامن دەکات و خواستەکانی خەڵکی عێراق بەدی دەهێنێت لە پێشکەوتن و تاوسەندندا.

ڕۆژی ١٥ و ١٦ی ئەیلول، دانیشتنی دوومی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەچوو و هەر یەک لە محەمەد حەلبوسی و حەسەن کەعبی و بەشیر حەداد بە دەستەی نوێی سەرۆکایەتی خولی چوارەمی پەرلەمانی عێراق هەڵبژێردران.

سەرچاوە: ماڵپەڕی فەرمیی سەرۆکایەتیی کۆماری عێراق

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 38117

Your Comment

You are replying to: .
captcha